شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ ژنان دەستکەوتەکانیان دەپارێزن

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشی ژنانیان ڕێکخست و لە ماوەی ١٢ ساڵدا دەستکەوتی جیاوازیان هەبوو، ژنان شۆڕشی خۆیان بۆ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، یاساکانی ژنان، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و خۆبەڕێوەبەری ئەنجام داوە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- سیستمی دەوڵەت-پیاو کە بۆ ماوەی ٥ هەزار ساڵە لە دژی ژنان کار دەکات، لە سروشتی خۆیان لایان داون و کردوونی بە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ژنان ناتوانن بڕیار لەسەر لەش و ژیان و چارەنووسی خۆیان بدەن و ئەو ژنانەی کە دژایەتی ئەم هۆشیارییە دەکەن کۆمەلگەیان لەدژ هان دەدرێت یان دەکوژرێن، سەرەڕای خەبات و ڕاپەڕینی ژنان بە درێژایی مێژوو، ئەم ڕاستییە هێشتا دەردەکەوێت.

 

لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو فشار و توندوتیژی و کۆیلایەتییەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لەم سەدەیەدا، دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە چاوی ژنان ئێستا کراوەیە و هەموو لایەنەکان هەوڵ دەدەن خۆیان لە تۆمارە نەریتییەکانی سیستمی دەوڵەت-پیاو ڕزگار بکەن، ئەم تێکۆشانە لە هەموو شوێنێک زیاتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەردەکەوێت، ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی شۆڕشی ١٩ی تەمموزیان کرد و توانیان لە دژی سیستمی دەوڵەت و هۆشیاری کۆمەڵگە ڕاپەرن، هەروەها ڕێگای ئازادی ژنانیان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووناک کردەوە، ژنانی کورد، عەرەب، ئێزیدی، ئاشووری، چەرکەزی، تورکمان دەتوانن دەستکەوتی مێژوویی زیاتریان هەبێت لە خەبات، ژنان خۆیان ڕێکخست و تێکۆشان، ئەم تەقینەوە ئایدیۆلۆژییە ئەمڕۆ لە زۆر لایەنی ژیاندا دەبیندرێت.

 

یەکێک لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەژیانیکردنی "ژن، ژیان و ئازادی"یە، ئەم فەلسەفەیە، کە ئێستا ڕۆژەڤی ژنانە، ١٢ ساڵ لەمەوبەر بنەمای ئایدۆلۆژیا و باوەڕ و سووربوونی ژنان بووە، ئەو ژنانەی کە پشتیان بەو باوەڕە دەبەست، پێشەنگ بوون لە جێبەجێکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری و نوێنەرایەتیکردنی یەکسان، مۆدێلی هاوسەرۆکی، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە کرداردایە، دەرگای کردەوە بۆ ژنان بۆ دیاریکردنی چارەنووس و کۆمەڵگەکەیان، ژنان پێشەنگایەتی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی ئازاد و ژینگەیی دەکەن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی شێوازی هاوسەرۆکایەتی، بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بۆ بەشداریکردن لە خەباتدا، ژنان یاسای فەرمییان پەسەند کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ پەرەپێدانی بەرهەم و بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ کاریگەری پیاوان، لە بوارەکانی زانست، سیاسی، خۆپاراستن، دیپلۆماسی، یاسایی، پەروەردە، ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری، هونەر، هتد. ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان دامەزراند.

 

ئەم دەستکەوتانەی بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دیاریمان کردووە پشتگیری و چارەسەری ئازادی ژنان و مرۆڤایەتی دەکەن، ئەو ژنانەی کە شەو و ڕۆژ خەباتیان کرد هەمیشە لە خەباتدا بوون بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و تەنانەت ژیانیشیان کردووەتە قەڵغان، سیستمی دەوڵەت-پیاو بەردەوام هێرش دەکات و هەوڵدەدات دەستکەوتەکانی ئەم ژنانە لەناو ببات.

 

"تێکۆشانی ژنان بنەمایەکی مێژوویی هەیە"

زۆزان بەکر، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، تیشکی خستە سەر خەباتی ژنان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ژنان بتوانن خۆیان وەک بوون و ئیرادەی خۆیان مسۆگەر بکەن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ئەوە لەسەر بنەمای خەباتی ژنانە بە درێژایی مێژوو، هەروەک چۆن دەسەڵاتداران تا ئەمڕۆش ژیاون، ئەوان لە دژی خەباتی ژنان کە کۆیلایەتییان قبوڵ نەکردووە شەڕیان کردووە، ژنان ئەم خەباتەیان داوەتە دەست نەوەی نوێ، ئەم ڕاستییە ئەمڕۆ لە کەسایەتی ژنانی کورددا لەژێر ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا خۆی پیشان دەدات، ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی شیکردۆتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، بەتایبەتی ئەو پرۆسانەی کە ژنان تێیدا دەژین و بەو پێیە چارەسەریان پێشکەش کردووە، ئەم چارەسەرە لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیای ژن، ژیان، ئازادی-دا سەریهەڵدا کە سەرۆک ئاپۆ چووە هەر شوێنێک ئەم فەلسەفەیە جێبەجێ کرا، ژنان تێکۆشانی خۆیان بەو زانیاری و ئایدیۆلۆژییەوە ڕێکخستووە.

 

"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بناغەی شۆڕشەکەمانە"

زۆزان بەکر ئایدۆلۆژیای "ژن، ژیان و ئازادی" پێناسە کردو وتی: ڕێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیای ژن، ژیان، ئازادییە، لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، ئەم فەلسەفەیە زۆر قووڵ و مانادارە و ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ژناندا دروست دەکات، تا ئەو کاتەی ژنان کۆیلە بن، ئازادی کۆمەڵگە هەرگیز بەدی نایەت، کۆیلایەتی ژنان کۆیلایەتی دەهێنێت بۆ خێزان و کۆمەڵگە و سروشت، هەتا ئەو ئاستەی کە دەتوانین بڵێین کۆیلایەتی هەموو ئەو شتانە دەهێنێت کە کۆمەڵگە ئەزموونی دەکات، ئەگەر ئەمڕۆ کێشەی جۆراوجۆر لە جیهاندا هەبێت، ئەوە لەسەر بنەمای هێزو بەزەیی مرۆڤ دامەزراوە، ئەمە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە ژنان دادپەروەری و هۆشیاری و بەزەیییان هەیە لە سروشتی خۆیاندا، لەبەر ئەم هۆکارە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ئایدۆلۆژیایەی پێشکەش کرد چونکە دەزانێت کە ژنان دوژمنایەتی سروشت و گەردوون ناکەن و ژنانیش دەتوانن پێشەنگایەتی پاراستن و گەڕاندنەوەی کۆمەڵگە و مێژوو بکەن.

 

"تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی بەردەوامە"

سەمیرە محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، دەستکەوتەکانی ژنان ئەمڕۆ بەدواداچوونە بۆ خەباتی هاوبەشی ژنان و وتی: لەگەڵ پەسەندکردنی پێشەنگایەتی ژنان لە ٨ی ئاداردا، ئەمڕۆ هەمان خەبات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینین، ئێمەی ژنان ڕۆڵی خۆمان گێڕا لە شۆڕشی نەتەوەییدا، هەروەها شۆڕشێکی جیاوازمان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، بێگومان ئەم شۆڕشە بەرهەمی خەباتی هەزاران ژنە کە ئەمڕۆ لە هەموو بوارەکاندان، لە ئێستادا ژنان لە بوارەکانی سیاسی، دیپلۆماسی، کۆمەڵایەتی، هونەری، پەروەردەیی، یاسایی و سەربازی خەبات دەکەن و باجەکەی دەدەن، هەروەها ژنان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار بدەن، کاریگەرییان لەسەر سیستمەکەی ئێستا هەیە، لەم قۆناغەدا دەژین و دەتوانین نموونەی ئەمە لە بەرخۆدانی کۆبانێ نیشان بدەین، هەروەک چۆن ژنان لە دژی هۆشیاری دیکتاتۆری شەڕیان دەکرد و لە ئەنجامدا ١٢٩ ژن سوتێندران، چەکدارانی یەپەژە لە کۆبانێ شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا دژی هەمان هۆشیاری، چونکە ئەو تێکۆشانەی کە یەپەژە بەرزی کردووەتەوە بەردەوامیی بەرخۆدانە.

 

"لە هەموو بوارەکاندا خۆمان ڕێکخستووە"

سەمیرە محەمەد عەلی لەبارەی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان قسەی کرد و وتی: بەدڵنیاییەوە ژنان لەم شۆڕشەدا چەندین دەستکەوتی گرنگیان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ ژنان لە ئاستی ئەنجومەنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسەرۆکن، ئەگەر بێینە ناوچەی سەربەخۆ، دەبینین کە لە ئەنجومەنەکان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسەرۆکایەتی ی ژنان هەیە. هەروەها ئابوورییەکی سەربەخۆی هەیە، لە بواری پەروەردەدا، ژنان کاری ئەکادیمیاکان ئەنجام دەدەن، لە لایەکی ترەوە، دامەزراوەی کولتووری و هونەری سەربەخۆیان هەیە، دەکرێت ئەم خاڵانە وەک سروشت و بوون و هەروەها دەستکەوتی گەورە سەیر بکرێت، ئەمەش وا دەکات کە ٨ی ئادار مانایەکی زیاتر بێت، بۆیە ئێمەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو ڕۆژەکانمان گۆڕیوە بۆ ٨ی ئادار بۆ ئەوەی بتوانین شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی لە کرداردا جێبەجێ بکەین و ناوەڕۆکی پڕ بکەین.

 

"بە هاوسەرۆکایەتی پێشەنگایەتی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی دەکەین"

جیهان دەروێش، سەرۆکی دەستەی ژنی کانتۆنی فورات تیشکی خستە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی و رایگەیاند کە ژنان هاوسەنگی خۆیان لەگەڵ هاوسەرۆکایەتیدا دروست دەکەن و وتی: کێشە کۆمەڵایەتییەکانمان پشت بەو سیستمە تاکلایەنەی دەوڵەتی پیاو دەبەستێت کە چەندین ساڵە خۆی لەسەر کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، بە واتایەکی تر، پیاوان لە بچووکترین خانەوە زاڵن بۆ گەورەترین خانەی کۆمەڵگە،  ئەم کێشەیە هاوسەنگی ژیانی تێکشکاندووە کە لە ئەنجامدا ئێمە ئەزموونی گرژییەکی گەورە دەکەین، لەگەڵ سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، دەتوانین بڵێین ئەو هاوسەنگییەی کە لەناوچووە زیندوو کردەوە، ئەمە بە مۆدێلی هاوسەرۆکی ئەنجام دەدرێت، کە لە ئێستادا لەسەر ئاستی  خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراوە، ئەم مۆدێلە ڕێگای کردەوە بۆ ژنان بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی کاریگەر و بڕیاردان و هێزیان هەبێت لە هەموو بوارەکاندا.