خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" بە دایکانی شەممە دەبەخشرێت

ژووری پزیشکی ئامەد ڕایگەیاند، ئەمساڵ خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" بە دایکانی شەممە دەبەخشرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ژووری پزیشکانی ئامەد بەبۆنەی ٨ی ئادار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بینای لقی خۆی سازکرد سەبارەت بە خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" کە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە دەبەخشریت، لە کۆبوونەوەکەدا پانکارت بە زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "هیچ ساختەکارییەک لە پێناو تەندروستی و ئازادیدا نییە"، "دەست لە TTBمەدە" و "TTB بێدەنگ ناکرێت" بەرزکرانەوە، ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "IHD" ، یەکێتی کرێکارانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی "SES" ، پزیشکانی ددان، یەکێتی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیا "TMMOB" و یەکێتی کرێکارانی پەروەردە و زانست "Egitim Sen" بەشدارییان کرد.

 

"لە پڕۆسەیەکی نائاساییدا دەژین"

لە بەیاننامەکەدا، ئەلیف توران ڕایگەیاند، ژووری پزیشکی ئامەد خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی"ی بە دایکانی شەممە داوە، هەرێمەکە بە قۆناغێکی سیاسەتی نا ئاشتیخوازانەدا تێدەپەڕێت، لە پرۆسەیەکی لەناکاودا دەستگیرکراین کە تیایدا دەیان هەزار کەس داوای ئاشتی و خەباتیان کرد بۆ مافەکان، ئەکادیمییەکان دەستگیرکران، میدیاکان لەژێر فشارێکی زۆر و سانسۆردا بوون، هیچ کەسێک لەژێر ئاسایشی یاساییدا نەبوو و کردارە دژە دیموکراسییەکان بەردەوام بوون، هێشتا لەم پرۆسەیەدا دەژین، سەرەڕای فشار و دەستگیرکردن، هیواکانمان بەرزکردەوە بۆ وڵاتێک و جیهانێک لە ئاشتیدا.

 

" لە ١٩٩٥ەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان"

ئەلیف توران ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە خەڵاتی دایکان و گەلی شەممە بدەن کە سەرەڕای هەموو بەربەستە هەڕەمەکی و نایاساییەکان وازیان لە پرسی چارەنووسی کەسوکاریان نەھێناوە و سووربوون لەسەر داواکارییەکانیان و لە ٢٧ی ئایاری ١٩٩٥ەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای.

 

ئەلیف توران ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی خەڵاتەکە ڕۆژی شەممە ٩ی ئادار لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەدەچێت.