ژنانی ئێزدی: ئازارەکانمان دەکەینە هێز و ئیرادە

ژنانی ئێزدی ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا بە هێرشەکانی سەر شەنگال ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی کە دوای فەرمانی ٣ی ئاب بەهێز بوو دەکاتە ئامانج، بەڵام ئازارەکانیان دەگۆڕن بۆ هێز و ئیرادەو ژیانی ئازاد.

شەنگال

 

لە ٢٩ی ئەم مانگەدا دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگالی لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی وەردیە و زیراڤک لە شارۆچکەی تل عوزیر بۆردومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ئەندامێکی کۆمەڵەی شەهیدان، سەعدون میرزا عەلی، باوکی سێ منداڵ، گیانی لەدەستدا، ژنانی ئێزدی کە کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکان هەبوو ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک کۆمەڵگەی ئێزدیی کە دوای فەرمان ڕێکخراوە کردووەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە ناتوانێت ڕێگری لە ئیرادەو تێکۆشانیان بکات.

 

"بۆ پاراستنی خاکەکەمان سەدان عەگیدمان بەخشی"

نەعیم ئیلیاس، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" توڕەیی و ڕق و کینەی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و وتی: لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا قارەمانێکمان لەدەستدا، ئەوە ڕاستە کە زۆر ئازارمان چێشت، بەڵام ئازارەکانمان دەکەینە هێز و ئیرادەی خۆمان و زیاتر ڕقمان بۆ دروست دەبێت، بۆ پاراستنی ئەم خاکە، سەدان عەگیدمان بەخشیوە ئەگەر ئەمڕۆ بە کولتووری خۆمان لەسەر ئەم خاکە بژین بەهۆی بوێری منداڵەکانمان و گەریلاکانی ئازادییە.

 

"لە سەر ئەم خاکە تۆوی ئازادی چاندراوە"

نەعیم ئیلیاس بۆ بێدەنگی حکومەتی عێراق وتی: دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە فەرمانەکە، هێشتا مافمان نەناسراوە، هێشتا چارەسەری ئازاری فەرمانەکەمان نەکردووە، چونکە حکومەت هیچ شتێک بۆ کۆمەڵگەکەمان ناکات، بە بێدەنگییەکەی پشتگیری هێرشەکان دەکات، هەروەها دەوڵەتی عێراق تاوانبارە، پێویستە کۆمەڵگە بیر لە بێدەنگی حکومەتی عێراقیش بکاتەوە دەربارەی ئەوەی بۆچی بێدەنگە، بۆیە کۆمەڵگە دەبێت خۆی بپارێزێت. تا ئەو کاتەی منداڵمان هەبێت، تەنانەت ئەگەر هێزمان هەبێت، کەس ناتوانێت جارێکی تر بمان کاتە کۆیلەی خۆیان، خۆمان بەڕێوە دەبەین و پێویستە کۆمەڵگە پارێزگاری لە دەزگاو دامەزراوەکانی بکات، تۆوی ئازادی لەسەر ئەم خاکە چاندراوە و دەگەینە ئەو تۆوە.

 

"بە مافی ڕەوای خۆمان خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین"

نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی هەموو شۆڕشگێڕەکانی لە کەسایەتی شەهید سەعدون بەبیرهێنایەوە و وتی: با سەری ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگەکەمان ساغ‌ بێت، هاوڕێ سەعدون یەکێک بوو لە ئەندامانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و سێ منداڵی هەبوو، گرنگی بە کەسوکاری شەهیدان دا و پێشوازی لە پێداویستییەکانیان کرد، ئامانجیان لەناوبردنی ئێمەیە، هەروەها حکومەتی عێراق هاوکاری دەکات چونکە ڕێگە بە هێرشەکان دەدات، ئەوان نایانەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی خۆی بەڕێوەببات، دەیانەوێت ئێمە تەنها وەک کۆیلە لەژێر دەستی ئەواندا بژین، بەڵام چیتر ئەمە قبوڵ ناکەین، سەدان شەهیدمان داوە ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بە مافی رەوای خۆمان خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین.