پیاوێک لە ڕەسافە بە هۆکاری فرۆشتنی کچەکەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا

دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێكدا سەپاند، بە تۆمەتی فرۆشتنی كچەكەی بەرامبەر بڕە پارەیەك.

ناوەندی هەواڵ


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردووەتەوە، هاوڵاتیەك بە هۆكاری فرۆشتنی كچە تەمەن ٧ مانگانەكەی لە بەغدا بە بڕە پارەیەك كە ٢٥ هەزار دۆلار بووە، سزادراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری سزاکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕەسافەوە بە پێی بڕگەكانی مادەی شەشەم، یەكەم، دووەم و پێنجەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە  ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە، کە سزاکە ١٥ ساڵ زیندانیكردنە.