لە بەیروت باڵەخانەیەک داڕما: ١٧ کەس لە ژێر داروپەردوودان

لە بەیروتی پایتەختی لوبنان باڵەخانەیەک داڕما و ٤ کەس، کە زۆربەیان پەنابەری سووریان، گیانیان لەدەستدا، گەڕانیش بەدوای ١٧ کەسدا کە لە ژێر داروپەردوودان بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کە پێشتر فەرمانی چۆڵکردنی درابوو لە ناوچەی شووەیفات لە بەیروتی پایتەختی لوبنان داڕما.

 

بەگوێرەی هەواڵەکانی لە ئاژانسی فەرمی لوبنانی-NNA بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە بیناکەدان سووریین و تا ئێستا دەرکەوتووە یەک کەسیان منداڵ و دووانیان ژنن، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ١٧ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردوودا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بینا وێرانبووەکە کۆنە و لەم دواییانەدا بەهۆی بارانی زۆرەوە بناغەی بیناکە خلیسکاوە و دیوارەکانی داڕماون.