ڕێژین دۆسکی، وەک یەکەم ژن لە کوردستان و عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەی بەدەستهێنا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن دەبێتە کاپتنی فڕۆکەوانی لە عێراق و یەکەمین گەشتی لە نێوان بەغدا بۆ دوبەی ئەنجام داوە.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ١٩ی شوبات بڵاویکردەوە، رێژین محەمەد دۆسکی بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی وەکو یەکەم کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ڕێژین محەمەد وەکو یەکەمین کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا یەکەمین گەشتی نێوان بەغداد بۆ دوبەی ئەنجامداوە.
هەروەها ڕێژین محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزبوونەوەی پلەکەی وەک یەکەمین کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ پاڵنانی گەنجانی عێراق بەتایبەتی ژنان بۆ ئەوەی بە ئیرادە و خۆڕاگرییەوە هەوڵی گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانیان بدەن.