لە ئیستەنبوڵ هێرش کرایە سەر کڵێسایەک

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئیستەنبوڵ هێرش کرایە سەر کڵێسای سانتا ماریار لە ناوچەی ساریەرو کەسێک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووەم، لەکاتی مەراسیمی ئاینی لە کڵێسای سانتا ماریار لە ناوچەی ساریەری ئیستەنبوڵ لە لایەن دوو کەسەوە هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا.

 

ئەوانەی لە کڵێساکە بوون خۆیان فڕێدایە سەر زەوی بۆ پاراستنی خۆیان، لە کاتی هێرشەکەدا کەسێک کە بریندار بوو گیانی لەدەستدا.

 

عەلی یارلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا لە دەوروبەری کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ ، کەسێک کە ئامادەی مەراسیمەکە بوو گیانی لەدەستدا.