هونەرمەند ئەمەل چیفتچی ئازاد کرا

هونەرمەند ئەمەل چیفتچی کە بە ئیفادەی شایەتحاڵێکی نهێنی دەستگیرکرابوو، لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەیدا ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەمین دانیشتنی دۆسیەی هونەرمەندی کورد ئەمەل چیفتچی، کە لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ لە ئامەد دەستبەسەر کرابوو، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە کە بە پشتبەستن بە ئیفادەی شایەتحاڵی نهێنی دەستی پێکردبوو، بەڕێوەچوو

 

دانیشتنەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بە تۆمەتەکانی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە" بەڕێوەچوو، شایەتحاڵی نهێنی لە ڕێگەی ئامێری  SEGBİS بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد و پڕوپاگەندەی ئەوەی کردووە کە ئەمەل چیفتچی "کە بە ناوی هونەرمەند ناسراوە، بەڵام کادرێکی ڕێکخراوێکە"، ئەمەل چیفتچی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو شایەتحاڵە نهێنییە ناناسم، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمەل چیفتچی هونەرمەندێکە و چارەسەری شێرپەنجەی بۆ دەکرێت.

 

داواکاری گشتی ویستی درێژە بە دەستبەسەرکردنی ئەمەل چیفتچی بدات، بەڵام شێرزان یەلبۆگا، پارێزەری ئەمەل چیفتچی ڕایگەیاند، تۆمەتەکانی شایەتحاڵی نهێنی تۆمەتی ناڕاستن و هیچ بەڵگەیەکی دروست لە دۆسیەکەدا نییە.

 

دادگا بڕیاری ئازادکردنی بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری نارد و دانیشتنی دۆسیەکەی بۆ ١٤ی ئاداری ٢٠٢٤ دواخست.