٤٧ کەس بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لە چین گیانیان لەدەستدا

دوای ئەوەی ٤٧ کەس لە چین بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستدا، دەسەڵاتدارانی چین بەپەلە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان لە پارێزگای یونان لە باشووری ڕۆژئاوای گواستەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی چین ڕایانگەیاند بەهۆی ڕۆچووینی زەوییەوە ٤٧ کەس لە پارێزگای یونان لە باشووری ڕۆژئاوای چین گیانیان لەدەستداوە و ١٨ خێزانیش کەوتوونەتە ژێر زەوی.

 

لە ڕۆژی دووەمی ڕووداوەکەدا، کاربەدەستانی چین ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەم زیاتر لە ٢٠٠کارمەندی فریاکەوتن و دەیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و کەلوپەلی دیکە نێردران بۆ ناوچەکە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە، تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لەناو ئەو چیایانەی کە بە بەفر داپۆشراون، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ناوچەکە گواسترانەوە.

 

لافاو لە ناوچە دوورەکەی یونان لە چین، کە زنجیرە چیا بەرزەکانی سنووری هیمالایایە، باوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا زنجیرەیەک کارەساتی سروشتی ڕوویداوە، زۆربەیان بەهۆی کەشوهەوای سەختەوە بووە.

 

لە مانگی ئابی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی بارانێکی سەختەوە گیانیان لەدەستدا کە بووە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە نزیک شاری شیان لە باکووری وڵاتەکە، هەروەها لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵدا لە پارێزگای سیچوانی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا.