باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی فیلمی “گۆڵدباگن” ناوی ٧١ ژنی زیندانی لەسەر جەستەی نووسی

مەرال نەسیری خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فێستیڤاڵی فیلمی “گۆڵدباگن” بەدەستهێنا و لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا ناوی ٧١ ژنی زیندانی ئێرانی لەسەر جەستەی نووسی.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو، خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی “گۆڵدباگن” بۆ فیلم لە سوید دابەشکرا، کە تیایدا مەرال نەسیری ئەکتەری ئێرانیی، دانیشتووی وڵاتی سوید بە ڕۆڵی لە فیلمی “دوژمن” خەڵاتی باشترین ڕۆڵگێڕانی سەرەکی بەدەست هێنا.

 

مەرال لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا ناوی ٧١ ژنی زیندانیکراوی ئێرانی لەسەر جەستەی نووسیبوو و ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی ناویان لەسەر جەستەمە لە زیندانەکانی ئێراندا، بەرەنگاری ڕژێم دەبنەوە.

 

مەرال نەسیری، ئەکتەری ئێرانی دانیشتووی وڵاتی سوید، خەڵاتی باشترین ڕۆڵی سەرەکی ژنی لە فێستیڤاڵی فیلمی “گۆڵدباگن”ـی سویدی بۆ فیلمی "دوژمن" بەدەستهێنا، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا بە نووسینی ناوی ٧١ ژنی زیندانیکراوی ئێران لەسەر جەستەی بەشداری خەڵات وەرگرتنەکەی کرد.