"دەیانەوێت بە سێدارە تۆڵەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بکەنەوە"

فاتمە عوسمان، هاوسەرۆکی پەیەدە باسی لە لەسێدارەدانی ژنان لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی ئێران سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی ژنانە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ئەنجومەنی ژنانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بە پێی ساڵی ٢٠٢٢ لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە سێدارەدانی ژنان بە ڕێژەی ٪٤٣ زیادی کردووە، بەو پێیەی ٢٥ ژن لە سێدارەدراون و لە ماوەی ٣ ڕۆژیشدا ٤ ژن لە سێدارەدران، ڕاپۆرتەکە جگە لە ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی ڕۆژانەی ژنان، وەک بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە کردەوەکانی ڕژێمی ئێران دادەنرێت.

 

"تاوانی مرۆیی و نائەخلاقی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت"

فاتمە عوسمان، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لە شارۆچکەی شەرای کۆبانێ باسی لە سێدارەی ڕژێمی ئێران کرد و وتی: ئەو کردەوانەی کە ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگە دەیکات، شتێکی نوێ نییە، ڕژێمی ئێران لە مێژووەوە بە دڕندەیی، جینۆساید و کوشتنی ژنان ناسراوە، بە تایبەتی دەزانرێت کە لە ئێراندا هۆشیاری ئایینی زاڵە، بۆیە کاتێک هەوڵ و تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی دەبینن، یەکسەر هێرش دەکەنە سەریان، ئەمە لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیشدا دەرکەوت کە دەیان ژنمان بینی ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و گرتن و لەسێدارەدان بوونەتەوە، ڕژێمی ئێران ژنان بە دوو تاوان ئەشکەنجە دەدات، ئەوانیش تاوانە بۆ ژنێک سەرهەڵبدات و داوای مافی خۆی بکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئێران بە ئاشکرا و لەبەردەم خەڵکدا هەموو پێوەرەکان و بەها مرۆییەکان پێشێل دەکات و کۆتایی هێنان بە ژیانی مرۆڤ بە مافێکی ڕەوا دەزانێت.

 

"ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانیان هەژاند"

فاتمە عوسمان باسی لە ئامانج و سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران بۆ لەسێدارەدانی ژنان کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مێژووی ئێران پڕە لە کوشتنی ژنان، بەڵام بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئاستەکەی بەرز بووەتەوە، بە پێی ساڵی ٢٠٢٢ لە سێدارەدانی ژنان ٪٤٣یە، ئێمە پشت بەم هاوسەنگییە لە سەرهەڵدانی ژنان لە دژی دەسەڵاتی لایەنی سێیەم دەبەستین، وەک دەزانرێت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەستیان بە سەرهەڵدانێکی لەو شێوەیە کرد کە گۆڕا بۆ سەرهەڵدانێکی جیهانی، ئەم ژنانە هۆشیاری و سیستمی ئێرانیان خستە بەرنامەی کاری جیهان کە لەوێدا ڕووبەڕووی فشارێکی گەورە بوونەتەوە، ئەم سەرهەڵدانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکات و جێگەی خۆی دەگرێتەوە و ڕژێمی ئێرانیش بە شێوازەکانی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژی ژنان هەوڵی سەرکوتکردنی سەرهەڵدان و ترساندنی ژنان دەدات. ئەو ژنانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە کوشتنی ژینا ئەمینییان کردە گڕکانێکی تۆڵەسەندنەوە، ڕژیمیان هەژاند، بۆیە ژنانی کورد دەتوانن ئەم هەنگاوە بنێن و زنجیرەی کۆیلایەتی و داگیرکاری بشکێنن.

 

"سەرکەوتنی سەرهەڵدان تۆڵەی بکوژانی ژنانە"

لە کۆتایی قسەکانیدا فاتمە عوسمان هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، کە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی دەگۆڕێت بۆ شۆڕشێکی گۆڕانی بەردەوام، "ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژانە تیشک دەخەنە سەر ڕاستی سیستمەکە و ئەو ڕاستییەی کە دەوڵەت-نەتەوە دەیەوێت ژنان لەناو ببات، دڵنیابە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و شۆڕشێک لە ئێراندا بکرێت، فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەیکات، کە هەزاران ژنە تێکۆشەر نوێنەرایەتی دەکەن.