ژنانی مەنبج: لە کاتێکدا جیهان بێدەنگە هێرشەکان زیاد دەکەن
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر شارەکان و گوندەکانی مەنبج، ئەو ژنانەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی، دەڵێن: لەگەڵ ئەوەی جیهان بێدەنگە، هێرشەکان زیاد دەکەن.
سیلڤا ئەل-ئیبراهیم
مەنبج- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە، دەوڵەتی تورکیا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گوندەکانی سەر سنووری مەنبج لە حەوشاریە، ئەلجەت، عەون ئەلددات، ئەلموحسەنلی، عەرەب حەسەن، ئەلسەعیادە، ئەلداندانیە، یەلانلی، قەرت ویران و ئوم عەداسەیان کردووەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی سەربازی مەنبج لە ماوەی ساڵێکدا، ٢٠ موشەکی هاوێنە، ١٣ هێرشی ئاسمانی بێفڕۆکەومان ئەنجامدران، لە هێرشەکاندا ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٣٩ کەسی دیکە برینداربوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون، ژنانی مەنبج دەربارەی ئەوەی لە چیدا دەژین بەهۆی هێرشەکەوە قسەیان کرد.
"هەمیشە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بووینەتەوە"
وەفا شەهادە، خەڵکی گوندی ئەلسەعیادە لە باکووری مەنبج، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە وتی: ساڵی ٢٠٢٣ زۆر سەخت بوو، ئەو گوندانەی کە ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانیان تێدایە کرانە ئامانج، بەهۆی هێرشەکەوە منداڵان لە خوێندن بێبەش کراون ژیانمان بە زۆری پشت دەبەستێت بە کۆکردنەوەی زەیتوون، بەڵام بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانەوە، ناتوانین زەیتوون کۆبکەینەو، هەمیشە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بووینەتەوە، هیوادارین ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی.
"دەمانەوێت لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین"
ئەمنا قەراجە، گوندنشین ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژەکانیان لە ترسدا بەسەر دەبەن بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوەو وتی: ئەو بۆردومانانەی کە شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبن دەبنە هۆی ترس لەنێو منداڵەکانمان، تەنها ساڵی ٢٠٢٣ نەبوو، ناوچەکەمان چەندین ساڵە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک بووەتەوە، هەموو ساڵێک داوا دەکەین کە ئاشتی بێتە پێشەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بوەستێت، پێشێلکارییەکانی دژ بە هەرێمەکەمان لە کاتێکدایە وڵاتان بێدەنگن، لەگەڵ بێدەنگبوونی جیهان هێرشەکان زیاد دەکەن، هەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە لە ئاشتیدا بژی، هەروەها دەمانەوێت لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین.