لە ٢٠٢٣دا زیاتر لە چوار هەزار دار زەیتوونی عەفرین بڕدراونەتەوە
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە عەفرینی داگیرکراو نیشتەجێ بوون و دار زەیتوونی هاوڵاتیانیان بڕیوە، دەوترێت لە ساڵی ٢٠٢٣ دا چوار هەزارو ٤٠٠ دار زەیتوون بڕدراونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، گۆڕانی دیمۆگرافی، تاڵانکردن و کۆمەڵکوژی لە شاری عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە کە لە ئاداری ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکرا.
بەپێی هەواڵی عەفرین پۆست، ئەو هاوڵاتیانەی کە لە گۆتەی ڕۆژهەڵاتەوە گواستراونەتەوە لە گوندی تیرند لە عەفرین نیشتەجێ بوون، دار زەیتوونی هاوڵاتیانیان بڕیوە.
لە بەردەوامی هەواڵەکەدا هاتووە کە لە ١١ی کانوونی یەکەمدا هاوڵاتیان لە عەفرین نیشتەجێ بوون ١٥ دار زەیتوونی هاوڵاتییەکیان بە ناوی محەمەد جومعە لە گوندی عەین دارا بڕیوە و لە ٧ی کانوونی یەکەمدا چەتەکان ٧٥ دار زەیتوونی هاوڵاتییەکیان بڕیوە بەناوی ئەحمەد عومەر.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە تا ئێستا چوار هەزارو ٤٠٠ دار زەیتوون لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە لە عەفرین بڕدراونەتەوە.