ئاماری ٢٠٢٣ی پەیامنیرانی بێسنوور: ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون ڕۆژنامەنووسانی کورد و ژن  بە تایبەتی کرانە ئامانج.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئەمساڵ لەسەر پیشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون کە ١٣یان لە غەززە کاری پیشەیی خۆیان دەکرد.

 

بەپێی ئامارەکە، لە ١ی کانوونی یەکەمەوە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو بۆ ٥٢١ ڕۆژنامەنووس دابەزیوە، لە ماوەی یەک ساڵدا ٤٣ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانی کراون، ۵۲۱ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا دەستگیرکراون، ٤٥ ڕۆژنامەنووسیش کوژران، کە بەلایەنی کەمەوە ١٣یان لە غەزە بوون، ٩ ڕۆژنامەنووس لێکۆڵینەوەیان لە تاوانی ڕێکخراو دەکرد و ٦یان لەکاتی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیدا کوژران.

 

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر کەمبوونەوەی کوشتن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆ ٨.٤%، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ٥٤ نوێنەری میدیا لە سەرانسەری جیهاندا بارمتەن و ٨٤ کەسیان بێسەروشوێنن.

 

داواکاری بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

ئەمساڵ لە کۆی ٤٥ ڕۆژنامەنووس ٢٣ ڕۆژنامەنووس لە ناوچەکانی جەنگ و ١٧ ڕۆژنامەنووس لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس کوژران، کریستۆف دەلۆیر، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کوشتنی ١٣ ڕۆژنامەنووس لە غەززە وتی: ڕۆژنامەنووسان لە غەززە وەک هاوڵاتی مەدەنی باجێکی زۆر دەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو سکاڵای لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (DCN) تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن ڕۆژنامەوانان بە مەبەست کراونەتە ئامانج.

 

لەیەکچوونی تورکیا و ئێران

هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە هاوشێوەیی  ئێران و تورکیا دەکات، ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٦٩ کەس بووە و ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو لە ئێران (٢٤-) و تورکیا (-٢٣) کەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو و تا مانگی کانوونی یەکەم، هەرچەندە ناوی ئەو دوو وڵاتە لە "دەستگیرکردنی سێ ڕۆژنامەنووس"دا نییە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە دەستگیر نەکراون، ئەوە ڕاستە کە شێوازی فشارەکان لە ئێران و تورکیا لەسەر بنەمای دەستگیرکردن و ئازادکردن دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٤٣ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا و ٥٨ ڕۆژنامەنووس لە ئێران زیندانی کراون، لە کۆی ٥٦٩ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، ٢٥٨یان لە چین "هۆنگ کۆنگ" میانمار، بیلاڕوس و ڤێتنامن.

 

ڕۆژنامەنووسانی کورد بە تایبەتی کراونەتە ئامانج

هەروەها ڕۆژنامەنووسانی کوردیش لە ڕاپۆرتەکەدا باسیان لێکراوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٣ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکانی تورکیا بوون، ٧یان لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە زینداندا بوون و چواریان بەهۆی خۆپاراستنەوە دەستگیرکراون، ئەم ژمارەیە ئەوە نیشان دەدات کە دەستگیرکردنەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن بۆ هەڕەشەکردن.

 

ڕەوشی ڕۆژنامەنووسانی ژن

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕایگەیاند، لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ٦٧ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرانسەری جیهاندا لە زینداندان و ٨یان لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیرکراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، چین و بیلاڕوس و میانماریش لە پرۆسەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن وەک ڕۆژنامەنووسانی پیاوە، لە کۆی  ١٢١ڕۆژنامەنووس، ١٤یان لە چین، ٣٩ڕۆژنامەنووس لە بیلاڕوس ژنن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لەژێر زۆرترین فشاردان، هەروەها لە ٨ سزا کە بەسەر ڕۆژنامەنووساندا سەپێندراون لە سەرانسەری جیهاندا، ٦یان ژنن. پێنج لەو ٣١ ڕۆژنامەنووسە ژنە (لەنێویاندا نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی) کە دوای ڕاپەڕینەکەی ئێران و دوای کوشتنی جینا ئەمینی دەستگیرکران، هێشتا لە زینداندان.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ٥٤ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا بە بارمتە گیراون، دوو لەو حەوت ڕۆژنامەنووسەی ئەمساڵ ڕفێندران هێشتا لە دەستی ئەو ڕێکخراوانەدان کە ڕفاندوویانن، لەو ڕۆژنامەنووسانە ٣٨یان بارمتەن لە سووریا، ٩ لە عێراق،چوار لە یەمەن و یەک لە مەکسیک.