بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵ ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکدا کە لە ١٨ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەوی نیپاڵ ڕوویدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر ڕۆژئاوای نیپاڵی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، بەهۆی بە گوڕی بوومەلەرزەکەوە، دانیشتووانی چەند شارێکی باکووری هیندستان هەستیان پێکردووە، دەسەڵاتدارانی شاری نیپاڵ، کە دەکەوێتە بناری هیمالایا لە نێوان هیندستان و چین، ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو، ٣ی مانگەوە لانیکەم ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین باڵەخانە وێران بوون.

 

نامراج بەتارای، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی ڕۆژئاوای ڕوکوم بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، "لە ڕۆژئاوای ڕوکوم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسیش برینداربوون، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردنیش بەردەوامە.

 

بەرپرسان ترسیان هەیە ژمارەی گیان لەدەستداوان بەرز بێتەوە، چونکە نەیانتوانیوە پەیوەندی بە ناوچەی شاخاوی نزیک ناوەندی بوومەلەرزەکەوە بکەن.