ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدات

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، مەترسی هەیە نەخۆشی كۆلێرا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوببێتەوە و یەك ملیار كەس لە جیهاندا تووش ببن.

ناوەندی هەواڵ


تێدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، مەترسی هەیە نزیكەی یەك ملیار كەس لە جیهاندا تووشی كۆلێرا ببن، دەبوو ماوەیەكی زۆر لەمەوبەر ئەو نەخۆشییە لەناو ببرێت، بەڵام بەرەو گەشەكردن دەڕوات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ توشبوون بە كۆلێرا دوو هێندە زیادیكردووە و ئەمساڵ خراپتر دەبێت.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لانیكەم كۆلێرا لە ٣١ وڵات بڵاوبووەتەوە لەوانەش وڵاتەكانی "سووریا، بوروندی، كامیرۆن، كۆنگۆ، ئەسیوپیا، تانزانیا، سودان، زیمبابۆی و باشووری ئەفریقا".