کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە

کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی وەک "هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری، دیاریکردنی هێڵی خەبات و بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش" دەکات.

ئەنقەرە

 

کۆنفڕانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کە وەک بەشێک لە بنیادنانەوە بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، لە کۆنفرانسەکەدا کە لە ناوەندی پەروەردە و کولتووری ژووری ئەندازیارانی ئامێر بەردەوامە، بە تایبەتی لەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین بابەت گفتوگۆ دەکرێت.

 

پێشنیازنامەی ١٣ بڕیار تاوتوێ ده کرێت

لە کۆبوونەوەی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی گشتی و ئەرکە نوێیەکان کرا، گوێ لە کێشەکانی سەردەمی پێشوو گیرا، ئەو پێشنیارانەی کە ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت لە ئەنجامی گفتوگۆکان کۆکرانەوە، لە ئەنجامی گفتوگۆکانی دوێنێدا ١٣ بڕیار دەدرێت لابردنی گۆشەگیری بەتایبەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵایەتی و خەبات دژی فاشیزم ئەجێندای سەرەکی کۆنفرانسەکە دەبێت.

 

پێشنیارەکان لەسەر "دیاریکردنی هێڵی خەبات دژ بە هەژاری و چەوساندنەوەی ژنان، کێشەکانی ژنانی کۆچبەر و پەنابەر، بەهێزکردنی تۆڕی هاریکاری نێودەوڵەتی ژنان، بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش و ژنان، پەیوەندی نێوان چەوساندنەوەی ژنان و تاڵانکردنی ژینگەیی" گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.