گوندی چنارتووی چەمچەماڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومان کرا
گوندی چنارتوو لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومان کرا و شەهید و بریندار هەیە، بەپێی زانیارییەکانیش پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاون.
ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا ئامادەی هەواڵەکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە ئاسمانی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵدا دەسووڕێتەوە و کەمێک پێش ئێستا گوندی چنارتوو لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاون و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوازی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چیاکانی باشووری کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی ئازادی کوردستان و سەربازانی دەوڵەتی تورکیا ڕوودەدات، ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بەوەوە نەوەستاوە و لە ناو هەرێمی کوردستانیشدا تیرۆری سیاسی لە ڕێگەی سیخوڕەکانییەوە ئەنجام دەدات، چەندین جاریش لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، سنووری شارباژێر، گەرمیان، ڕاپەڕین و کونەماسی بۆردوومان کردووە، کە هاوڵاتی بەرکەوتەی بۆردوومانەکانە، تەنها لە سنووری چەمچەماڵیش سێ بۆردوومان لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون، کە شەهید و بریندار هەبووە.