سەمسوور، پەنابەرانی سووریا لە زیانلێکەوتووانی دیکەی بوومەلەرزە جیاکرانەوە

لە سەمسور پەنابەرانی سووریا لە زیانلێکەوتووانی دیکەی بوومەلەرزەکە جیاکرانەوە و لە دوو کامپی چادردا دەژین لە ناوەندی شارەکە، بێبەشن لە بارودۆخی پاکوخاوێنی و سەلامەتی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- ٥ مانگ بەسەر بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا تێپەڕی، لە چەند مانگی ڕابردوودا داواکاری بۆ کابینەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە تا ڕادەیەک جێبەجێکراوە، ئەوانەی لە چادرەکانی ناوەندی سەمسوردا دەژین تەنها پەنابەرانی سووریان، چادری پەنابەران لە یەکدییەوە نزیکە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە ژیانی پەنابەرانی ناو چادرەکان پاکوخاوێن و سەلامەت نەبێت.

 

زانراوە کە پەنابەران لە دوو کامپی چادردا لە ناوەندی شارەکە دانراون و شوێنی کابینەی هەران کە تەنها پەنابەرەکانی تیادا دەمێنێتەوە، دروستکراوە و پەنابەرەکان لە زیانلێکەوتووانی دیکەی بوومەلەرزەکە دابڕاون.

 

هەزاران پەنابەری سووری لە چادردا دەژین لە ناوەندی شارەکە نزیک نارلیکویو و شوێنی پیشەسازی، ئەو پەنابەرانە هێشتا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، لەبەر ئەوەی هیچ مەودایەک لە نێوان چادرەکاندا نییە، کە دەبێتە هۆی نەخۆشی و لاوازی ئاسایش لە کامپەکانی چادردا کە هەزاران کەس تێیدا دەژین، هەروەها کەمی ژمارەی تەوالێتەکان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

 

لە سەمسور چادر و لە هەرانیش شاری کابینە دروستکراوە

فاتمە، یەکێک لەو پەنابەرە سووریانەیە لە چادرێکدا لەگەڵ خێزانەکەی لە گەڕەکی گاڤۆر دەژی، ئاماژەی بەوەکرد پۆلیس چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاتبوون و پێیان وتوون دەیانبەن بۆ شاری چادرەکان، وتی: ئەوان لەگەڵ ئێمە هاتن و وتیان چادرەکانیان کۆبکەنەوە، دەتانبەین بۆ شوێنێکی دیکە، ئێمە پێمان وتن کە دەچین بۆ شاری کابینەی هەران، دوای ئەوەی ئەمەمان وت، ئەوان ڕۆیشتن.

 

"دەیانەوێت خۆیان لە بەرپرسیارێتی بەدوور بگرن"

گولیەتەر ئاکتەپە تیشکی خستە سەر ئەو سیاسەتانەی جیاکاری کە لە کاتی بوومەلەرزەکەدا بەرامبەر پەنابەرانی سووریا و کۆچبەرانی دیکە کراوە و ئاماژەی بەوەکرد، "دەسەڵاتی سیاسی توڕەیی دژ بە کۆچبەران دروست دەکات بە دروستکردنی دەستێوەردانێکی نەگونجاو لە پرۆسەی بوومەلەرزەکەدا، حکومەت دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی بە دوور بگرێت".

 

"شاری چادری یەک پیت لە ئەنجامی سیاسەتی جیاکارییە"

گولیەتەر ئاکتەپە ئاماژەی بەوەکرد کۆچبەران و پەنابەران لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دوای کارەساتەکە جیاکارییان لە بەرامبەر کراوە و وتی: جارێکی دیکە ناتوانن بە یەکسانی سوود لەو هاوکارییانە وەربگرن کە بۆ هەرێمەکە دابینکراون بۆ پێویستی ئاو و خۆراک و گەرمکردنەوە و پەناگە، ئەوان نەیانتوانی بچن بۆ خاڵەکانی دابەشکردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان مسۆگەر نەکرد لەبەر ئەوەی کرانە ئامانج و تاوانبارکران بە ناونیشانی "تاڵان-دز" و ترسی ئەوەیان هەبوو کە بەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەوە تاوانبار بکرێن کە ئەنجام دراون، هەرچەندە چەند مانگێک تێپەڕیووە لە بوومەلەرزەکە، بەڵام کێشەی پەناگەکە چارەسەر نەکراوە، گەمارۆدانی کۆچبەران لە ناوچە چادرەکان و گواستنەوەی زیانلێکەوتووانی دیکەی لە هەلومەرجێکی دابڕاودا لە ئەنجامی سیاسەتەکانی جیاکارییە.

 

"دەوڵەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی نەژادپەرستی"

گولیەتەر ئاکتەپە ئاماژەی بەوەکرد پێویستە دەوڵەت مەرجەکانی پاکوخاوێنی و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە جێبەجێ بکات کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە، پێداگیری ئەم شارە یەک پیتیە و سەپاندنی نەژادپەرستی بەردەوامە و وتی: ئەم دۆخەی ئێستا ئەگەری کۆچکردنی ئەو کەسانە دەهێنێتە پێش کە ناتوانن لە پەناگەی کاتیدا بژین لە بارودۆخێکی سەختدا و ناوچە کارەساتەکان بەبێ خەڵک بەجێبهێڵن بۆ کردنەوەی کرێ.

 

"هەزاران پەنابەر لە ناوچەکانی بوومەلەرزە لە کێشەدا دەژین"

گولیەتەر ئاکتەپە ئاماژەی بەوەدا کە کۆچبەران و پەنابەران لە ناوچەی بوومەلەرزەکە ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی بوونەتەوە و بارودۆخی ژیانیان سەخت بووە، وتیشی: بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، ژیانی پەنابەران بەتەواوی سەخت بووە، هەزاران کۆچبەر لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا دەژین، بۆ چەند مانگێکە هیچ زانیارییەک دەربارەی بارودۆخی کۆچبەران لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی گەڕۆک و کاتی لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا بەدەست نەگەیشتووە، ئەو پەنابەرانەی لە ناوچەی کارەساتەکەدا دەژین کە ناچارکرابوون شارەکانیان بەجێبهێڵن دوای کارەساتەکە، لە گەمارۆی بیرۆکراسیدا گیریان خواردووە لەنێوان یاسا ناکۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و AFAD، کۆچبەران لە هەموو ئەو دەرفەتانە بێبەش دەکران کە بەبێبەرامبەر بۆ ئەو کەسانە دابین دەکران کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کرداری ڕەگەزپەرستی و جیاکارییەوە، .

 

"پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی نەژادپەرستی بکرێت"

گولیەتەر ئاکتەپە کە دامەزراندنی شارێکی یەک پیتی چادر و نەبوونی کابینەبۆ پەنابەران وەک بەردەوامبوونی کردارە جیاکارییەکان پێناسە کرد، داوای هاوکاری کرد و وتی : حکومەت بەرپرسیارە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و جیاکاریکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە بە بارودۆخی سەختی ژیان لە وڵاتەکەدا دەژین، بە بڕوای من پێویستە هێڵێکی بەهێزی خەبات لە دژی هەموو ئەم هێرشانە و ڕەگەزپەرستی و دوژمنایەتی بەرامبەر کۆچبەران دامەزرێندرێت کە لە ماوەی بوومەلەرزەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەو باوەڕەدام کە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، کرێکاران، سەندیکاکان و ڕێکخراوە گشتییەکانی دیموکرات پێویستە لە دژی زیادبوونی دوژمنایەتی بەرامبەر کۆچبەران دوای بوومەلەرزەکە و ئەو ڕق و کینەیەی کە بەهۆی بەئامانجکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە زیادی کردووە، هێڵی خەبات دژی ڕەگەزپەرستی زیاد بکەن و هاوکاری بەهێز بکەن.