فەرمان کرا ڕێوشێنی گەڕاندنەوە بۆ ٣٠٠ ئێزدی کامپی هۆل بگیرێتەبەر
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد ڕێوشوێن بۆ گەڕاندنەوەی ٣٠٠ ئێزدی لە کامپی هۆل بگیرێتە بەر.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە ڕاوێژكارێکی ئاسایشی نیشتمانی كردووە، كە ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئێزدییانەی لە کامپی هۆلن لە ڕۆژئاوای كوردستان.
کامپی هۆل، ک مەترسیدارترین کامپی جیهانەو لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستانە، خێزانەکانی داعش لە نەتەوە جیاوازەکان و چەند خێزانێکی عێراقی تێیدا دەمێننەوە هەروەها سەدان ئیزدی کە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون لە کامپەکەدا هەنز
هەندێک لە وڵاتان گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان، دەستپێکردووە، یەکێک لەو وڵاتانەش عێراقە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ١٥٤ خێزانی پێکهاتوو لە ٥٨٢ کەس لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاندەوە بۆ سەنتەری چاکسازی جەدعەی یەک.