ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر ڕەوانەی دادگا کرا

بێریتان جانۆزەر، پەیامنێری ژن نیوز کە ماوەی دوو ڕۆژە دەستبەسەرە، دوای کۆتایی هاتنی لێدوانەکەی لە بنکەی پۆلیس، ڕەوانەی دادگا کرا.

ئامەد

 

چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، ڕۆژی ٢٥ی نیسان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئامەد، کە ناوەندەکەی ئامەدە و ٢١ شاری گرتەوە، بێریتان جنۆزەر، پەیامنێری ژن نیوز دەستگیر کرا.

 

لە هەڵکوتانەکانی پۆلیسدا بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمیا و سیاسەتمەداران، کتێب و کەرەستەی دیجیتاڵی دەستیبەسەردا گیراوە و بە گشتی زیاتر لە ١٥٢ کەس دەستبەسەر کراون.

 

بێریتان جانۆزەر ڕەوانەی دادگا کرا

ڕاگەیەندراوە، کە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بە پشتبەستن بە لێدوان و تۆمەتەکانی ئومیت ئەکبییک کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی لاوانی هەدەپە بووە، ڕاگیراون و لێدوانەکانیان وەردەگیرێت، ئیفادەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە، دەوترێت ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.

 

وەرگرتنی لێدوان لەگەڵ ئەوانەی دەستبەسەرن، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.