دیمەنێک لە هاتای؛ پێش و پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە

دیمەنی هاتای کە پێش و پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەو کارەساتە نیشاندەدات کە لە تورکیا و باکووری کوردستاندا ڕوویداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی the science tech کە تایبەتمەندە لە کاروباری زانست و تەکنەلۆژیا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی "پێش و دوای" بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە کە تێیدا وێرانکارییە گەورەکەی پارێزگای هاتای دەردەکەوێت.

 

ئەو دیمەنانەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە گیراون، وێرانکارییەکی گەورە لە ناوچەی هاتای باشووری تورکیا دەردەخەن، کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕوویدا و زیاتر لە ٢٥ هەزار قوربانی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس کردووە.

 

ئەو دیمەنانە، کە لە تویتەر بڵاوکراونەتەوە، بەڵگەی ئەوەن کە زۆرێک لە ماڵەکان بوونەتە داروپەردوو لە هاتای، هاوکات ناوچەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان دۆخەکە خراپترە  و زۆر ناوچە لە وێرانکاری ڕزگاریان نەبووە.

 

لە تویتێکی تردا پلاتفۆڕمەکە بە ڤیدیۆیەک نیشانی دەدات، کە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە لێکترازان لەنێوان زەوی ئەو وڵاتەدا دروستبووە و جیابووەتەوە، بەپێی لێکۆڵەرەوانی جیۆلۆجیش زەوی تورکیا نزیکەی ٣ مەتر جوڵاوە.