ڕۆزەلین بەکر: چارەسەری قەیرانەکانی ئێستا لە ئیمڕاڵیە

ڕۆزەلین بەکر، ئەندامی ناوەندی ڕۆژئاوای لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی هەڵسەنگاند و داوای لە هەمووان کرد، کە لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەڵوێست وەربگرن.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و نزیکەی ٢١ مانگە هیچ زانیارییەک لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی گەل بەدەست نەگەیشتووە.

 

ڕۆزەلین بەکر، ئەندامی ناوەندی ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لە ئیمرالی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاند، کە هێرشێکە بۆ سەر گەلی کورد و ژنان، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا بەڕێوە دەبرێت، دەشڵێت: هەموو ئەو دۆخەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی دەستگیرکردنییەوە تا ئەمڕۆ پێیدا تێپەڕیوە، لەلایەن یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە پێشێلکراوە، دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی لەناوبردن گەلی کوردی گەیاندە ئاستی وێرانکاری و ویستی بەو شێوەیە لەو دۆخەدا بمێنێتەوە کە هەرگیز نەتوانن سەرهەڵدان بکەن، وەک لێکۆڵەر ئەوەی سەرنجمان بۆ ئەم بابەتە ڕادەکێشێت بێدەنگی جیهانە بەرامبەر بەو گۆشەگیرییە لە سەدەی ٢١دا، پیاوێکی خاوەنی بیروبۆچوونە ئازادەکانی وەک ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی وەها تونددایە، سیاسەتی هەژموونی یاسای جیهانی ئاڵۆز کردووە چونکە ئەو سیستمەی لە ئیمرالی بەڕێوەدەبرێت.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بە ئەو هزر و ڕێکخراوەی بۆ گەل، پیلانگێڕی پوچەڵکردەوە"

ڕۆزەلین بەکر، تیشکی خستەسەر داهێنانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی، کە توانی بە هزر و ڕێکخستنەکانی، زیندان بکاتە شوێنی گۆڕانکاری بۆ ئازادی وتی: ڕێبەر ئاپۆ توانی زیندانی ئیمرالی بکاتە شوێنی پەروەردە بە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو لە دەرەوە، بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ پلانەکانی پیلانگێڕییەکەی تێکدا، توانی کۆمەڵگە بە سیاسی بکات، ئابوری و بەرگری بەهێز بکات، ئەم دۆخەی ئێستا زیاتر ڕاستی گۆشەگیری دەردەخات، بەهۆی گۆشەگیریی دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتەسەر کۆمەڵگە و بەهاکانی خەڵک و نموونەی سەرەکیشی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

 

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژنان مێژووی خۆیان دەنووسن"

ڕۆزەلین بەکر، وتیشی: فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان زەمینەی بۆ قبوڵکردنی ئیرادەی ژنان و خاوەنداریکردن لە ناسنامەیان خۆشکرد، ڕێبەری ئاپۆ بەدیلێکی بۆ ژیانی ئازاد بۆ ژنان لە دژی ئەو یاسا و نەریتانەی، کە ژنان کۆیلە دەکەن، پەرەپێدا، سیستەمەکان ژنانیان کردە قوربانی هەموو ئەو نەریتانەی کە پیاوسالاریی خۆیان دەپارێزن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی ڕەتکردەوە و ژنانی لە کۆیلایەتییەوە بەرەو ئازادییەکی بەردەوام برد، بەڕای من ئەگەر ئیرادەی ژنان نەبەسترایەوە بە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆوە، ئەوا ژنان تا ئێستا لەناو سیستمەکاندا کۆیلە دەکران، بۆ ئەو مەبەستەش بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکی بنەڕەتی بوو بۆ ئەوەی ژنان مێژووی تێکۆشانیان لە ئاستی جیهانیدا مسۆگەر بکەن و هەبوونیان هەبێت.

 

"با هەموو کەسێک بە ئەرکی بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت"

ڕۆزەلین بەکر داوای خاوەنداریکردن لە دۆزی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و لە کۆتاییدا وتی: ئەمڕۆ بە سایەی هزرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی دیموکراتیکانە و یەکسان ژیان دەکەین، پێویستە گەلەکەمان لە وڵات و دەرەوەی وڵات درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن، هەروەها پێویستە دامەزراوە مرۆییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئیمرالی بخەنە ئەستۆی خۆیان.