لە یەمەن ١٩ منداڵ بەهۆی دەرمانی ماوەبەسەرچوو گیانیان لەدەستدا
١٩ منداڵی تووشبووی شێرپەنجە بەهۆی دەرمانی ماوەبەسەرچوو گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ناوەندی هەواڵ
به‌رپرسانی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی كیمیایی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له نه‌خۆشخانه‌ی كوێت له سه‌نعای پایته‌خت، ١٩ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش باری ته‌ندروستیان له مه‌ترسیدایه.
ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ته‌مه‌نی منداڵه‌كان له نێوان سێ بۆ ١٥ ساڵدا بووە و به‌بێ ئه‌وه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندان له كواڵێتی ده‌رزییه‌كان بكۆڵنه‌وه له منداڵه‌كانیان داوه و به‌و هۆیەوە ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە ئه‌و ده‌رمانه به قاچاخ براوەتە ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌نساروڵا دایه و ناوی ئه‌و ده‌رمانه كیمیاییه كه وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن بەکاردەهێندرێت "Methotrexate" ەو دروستكراوی وڵاتی هیندستانه.
ئه‌و ده‌رمانه بۆ ٥٠ منداڵ به‌كارهێندراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٩ منداڵیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ جه‌نگی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا ئه‌و جه‌نگه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته مێژوییه‌كانی مێژوو هه‌ژمار ده‌كرێت، بەهۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا زیاتر له ١٥٠ هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵانیش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م جهنگەن.