لە کامپی هۆڵ ژنێک بە دڕندانە کوژرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنێکیان دۆزییەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە لە کامپی هۆل کوژرا، بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنەی کە ناسنامەکەی نەناسراوەتەوە، عێراقییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژیانی ئەو ژنانەی لەدوای هێرشی داعش لە کامپەکاندا نیشتەجێ بوون لە مەترسیدایە، بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تەرمی ژنێکیان لە کامپی هۆڵ بە کوژراوی دۆزیەوە.

 

ژنەکە لە نێوان ڕاڕەوەکانی دووەم و سێیەمی کامپی پەنابەرانی عێراقی دۆزراوەتەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، بەپێی وتەی بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە تائێستا ناسنامەی ئەو ژنە دیاری نەکراوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت کە عێراقی بێت.

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا نزیکەی ١٨ کەس کە ژنیشی تێدا بووە لەناو کامپی هۆڵدا کوژراون، ١٣ کەسیش بریندار بوون و هێرشیان کراوەتەسەر.