دەفەگە: ١٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسێک زیندانی کراوە

دەفەگە ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی کانوونی دووەم سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، ١٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسێک زیندانی کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات "دەفەگە" ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی کانوونی دووەم بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەوانێک زیندانیکراوە.

 

دەفەگە باسی لەوە کرد کە ڕێگری لە ٢٢ ڕۆژنامەنووس کراوە کە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان بکەن. لە هەمان پرۆسەدا ڕێگریکراوە لە ٤٥٨ هەژماری دیجیتاڵ میدیا، لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنووسێک دەستیپێکراوە، دۆسیە بۆ ڕۆژنامەونووسێک کراوەتەوە بە کۆی گشتی سێ ساڵ، نۆ مانگ و حەوت ڕۆژ سزای زیندانیکردن بۆ سێ ڕۆژنامەنووس بڕدراوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەکرا کە لە ئێستادا دادگاییکردنی ٦٠ ڕۆژنامەوان بەردەوامە و ٢٦ ڕۆژنامەوان هێشتا لە زیندانن.

 

باس لەوەشکرا کە لە زۆرێک لە شارەکان ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ویستوویانە بەدواداچوون و ڕووماڵی چالاکییەکان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بکەن لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

 

دەفەگە بانگەوازی بۆ کۆتاییهێنان بە فشار لەسەر ڕۆژنامەوانان کرد.