خوێندکار مەشال عەلامدەری، لێبوردنی رژێمی ئێرانی ڕەتکردەوە

خوێندکاری یاسا مەشال عەلامدەری بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حیجاب سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، مەشال لێخۆشبوونی مەرجداری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئێرانی ڕەتکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەهۆی ئەو ناڕەزاییانەی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، بەردەوامی هەیە.

 لەم دواییانەدا بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی زیندانیکراو ئازاد کران، دۆسیەی مەشال عەلامدەری خوێندکاری یاسا هەڵدرایەوە، لێخۆشبوونی مەرجداری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەتکردەوە.

 

مەشال عەلامدەری، لەگەڵ بزووتنەوەی ژنان، سەرەتای مانگی تشرینی دووەم لە بەردەم بنکەی پۆلیسی نوورئاباد گرتەیەکی ڤیدیۆیی دژ بە حیجابی زۆرەملێیان بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

  مەشال عەلامدەری کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ڕایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای پارێزبەندی دەکات.