لە قەسرێ بەهۆی زۆپای غازەوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
لە شارەدێی قەسرێ سەر بە شارۆچکەی چۆمان پیاو و ژنێکی بەتەمەن بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سۆرانە.
ناوەندی هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر، شارەدێی قەسرێ سەر بە شارۆچکەی چۆمان پیاو و ژنێکی بەتەمەن بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سۆرانە.
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ ڕایگەیاندووە: " دوو هاوسەر لە گوندی دۆڵی خانەقای شارەدێی وەرتێ لە کاتی سەردانیکردنی ماڵی کچەکەیان هاتبوونە گەڕەکی بنگردی شارەدێی قەسرێ بەهۆی زۆپای غازەوە لە ژووری نوستنەکەیان گیانیان لەدەستدا."
ئەو دوو هاوڵاتییە شەوی ڕابردوو لە ژورێکدا خەوتوون و نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێک کەسوکار و خێزانەکەیان بەخەبەردێن و سەیری ژووری خەوتنەکە دەکەن، دەبینن کە دوو هاوسەرەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دوو هاوڵاتیەى لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ناویان ئەحمەد ڕەسوڵ و حەلیمە مستەفایە و تەمەنیان لەسەرووى ٨٠ ساڵەوەیە و لە ئێستاشدا تەرمەکانیان نێردراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.