لە وۆرکشۆپێک "سیستمی نەتەوەی دیموكراتیک" وەک چارەسەری کێشەکانی عێراق خرایەڕوو

لە شنگال وۆركشۆپی “چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لە ناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتی” بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەمڕۆ لە شەنگال وۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی "چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لەناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتی" بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەر، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێكهاتە ئایینییەكان لە باشووری كوردستان و شارەكانی تری عێراق لە هۆڵی ئازادی لە سەنتەری شارۆچكەی شنگال بەڕێوەچوو.

 

وۆركشۆپەكە، كە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شنگال ڕێكخرابوو، کە ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕێکخراو و دامەزراوەکان، نووسەر، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێكهاتە ئایینییەكان لە باشووری كوردستان و شارەكانی تری عێراق بەشدارییان كردبوو.

باسکردن لە گرنگی خۆبەڕێوەبەری ناوچەكە یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکانی وۆرکشۆپەکە، کە بەڕێوەچوونی هاوکاتبوو لەگەڵ خەبات و تێکۆشانەکان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بە ئامانجی بەهێزكردنی كەمپەینی “كات كاتی ئازادییە”، تێكۆشان و زنجیرە چالاكییەكانی خۆبەڕێوەبەری شنگال بەردەوامە.

 

لە سەرەتای وۆركشۆپەكەدا، غەزەل ڕەشۆ، هاوسەرۆكی بەڕێوەبەری شنگال ڕایگەیاند، باسکردنی ئەو كێشانەی لە عێراق و ناوچەكە بوونی هەیە، هەروەها گفتوگۆکردن دەربارەی نەتەوەی دیموكرات مایەی دڵخۆشییە.

 

بولبول جەراح، بە نوێنەرایەتی ئەو شاندەی لە بەغداوە ئامادەی ۆركشۆپەكە بوون ئاماژەی بەوەدا کە خاکی عێراق هەموو لە ململانێ و شەڕەوە بگرە تا كۆمەڵكوژی بە درێژای مێژوو بۆ چەندین جار ئەزموونی کردووە و گەلی عێراق ڕووبەڕووی هەموو شتێك بووەتەوە.

 

لە ڕێكخراوی تەیار بەغداد، شاندێك لە باشووری عێراقەوە ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراقی ڕەچاوی مافەكانی پێكهاتە نەتەوەیەكان بكات و دەبێت قبوڵی خۆبەڕێوەبەری بكات، هەروەها لەسەر ناوی هۆزە عەرەبییەكان.

 

نەتەوەی دیموکراتیک وەک ڕێگا چارەسەری بۆ كێشەكانی عێراق، ناساندنی خۆبەڕێوەبەری، ئامانجی سەرەكی وۆركشۆپەكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، سیمینار لەسەر گرنگی و ڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری، نەتەوەی دیموكراتی، ژنان و گەنجانی ئێزدی پێش و دوای فەرمان و گرنگی پاراستنی كۆمەڵگە بەڕێوەبچێت.