تەرانە عەلیدۆستی بە کەفالەت ئازادکرا

ئەکتەری سینەمایی تەرانە عەلیدۆستی دوای بیست ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران دوای دانانی غەرامە و فشاری بەردەوامی هونەرمەندان، تەرانە عەلیدۆستیان ئازاد کرد.

نادرە حەکیم ئیلاهی، دایکی هونەرمەندی ئێرانی تەراەن عەلیدۆستی، ڕۆژیچوارشەممە لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئازادکردنی کچەکەی ڕاگەیاند.

 

پارێزەر زەهرا مینۆی کە مەلەفی دۆسیەی ترانه عەلیدۆستیی پێگەیشتووە، ڕایگەیاندووە کە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن لە زیندانی ئەوین ئازاد کراوە.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر لە دوو هەفتە پێش ئێستا ئەو هونەرمەندەیان بە ناوی تەرانە عەلیدۆستی دەستبەسەر کردبوو، دەستبەسەرکردنی ئەو هونەرمەندەی هاوکات بوو بە کاردانەوە تۆڕە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت لە بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی جیهان، وەک فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی برلینال.

 

ئەو ژنە ئەکتەر و چالاکوانە تەمەن ٣٨ ساڵە، تەرانە عەلیدۆستی، کە یەکێکە لە ڕووخسارە دیارەکانی سینەمای ئێران، بەهۆی ئەو پۆستانەی کە پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکان دەکات، کە ئیدانەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکات دەستگیرکرا.