دەسەڵاتدارانی ئێران دوو ژنی گەنجیان دەستگیرکرد

دەسەڵاتدارانی ئێران دوو ژنی گەنجیان بە ناوەکانی نەکیسە حاجیپوور و مێهتاب ئەنساریان بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕاپەڕینی ئێران دەستگیرکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 هێزە ئەمنییەکان نەکیسەی حاجی پوور و مێهتاب ئەنساریانیان دەستگیرکرد، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ تاران لە فڕۆکەخانەی هاشمی نەژاد لە شاری مەشهەدی ئێران.

 

ناکیسا حاجیپوور لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەشهەدی ئێرانەوە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی وەکیلاباد گواسترایەوە.

 

مێهتاب ئەنساریان، خوێندکاری وێنەکێشان لە زانکۆی باد، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.