تورکیا بۆردمانی برادۆستی کردو ژنێک بریندار بوو

توركیا برادۆستی سنوری سیدەکانی بۆردومان کردو بەوهۆیەوە ژنێك بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی یەکەم، توركیا سنوری برادۆستی تۆپباران كرد و بەو هۆیەوە ژنێك بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ژنەکە پاش بریندار بوونی بۆ چارەسەر ڕەوانەی بنکەی تەندروستی سیدەکان کراوە و دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە

بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ترس و دەڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروست کردووە، هەروەها بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماددیان لێدەکەوێتەوەو حکومەتی هەرێمیش هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە نییە.