وانەبێژانی کەلار لە پێش بانکی گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد

وانەبێژانی کەلاردەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە دامەزراندن و گۆڕینی شایستەی دارای مامۆستایانە بۆ موچە کە لەگەڵ وەزارەتەکاندا مانگانە موچەکانیان پێبدرێت ئەمە لە کاتیکدایە تا ئێستا شایستە داراییەکانی مانگی ٥ یان وەرنەگرتووە.

گەرمیان

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وانەبێژانی پەروەردەی کەلار لە پێش بانکی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی مامۆستایانن دامەزراندن و گۆڕینی شایستەی دارای مامۆستایانە بۆ موچە کە لەگەڵ وەزارەتەکاندا مانگانە موچەکانیان پێبدرێت ئەمەش لە کاتێکدایە مامۆستایانی وانەبێژ تا ئێستا شایستە داراییەکانی مانگی ٥ یان وەرنەگرتووە .

 

داواکاری سەرەکی مامۆستایانی خۆپیشاندەر دامەزراندنە کە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بەزووترین کات پرۆژە یاسای وەزیری پەروەردە جێبەجێ بکات و لە وانەبێژەوە ببن بە مامۆستای میلاک.

 

داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایانی خۆپیشاندەر، دواکەوتنی شایستە دارایەکانیانە کە بۆیان خەرج ناکرێت، لەکاتێکدا لە مانگی ٨ نزیک دەبنەوە بەڵام تا ئێستا شایستە داراییەکانی مانگی ٥ یان وەرنەگرتووە.

 

مامۆستایانی ناڕازی گردبووەوە ئاماژەیان بەوەداوە کە پەروەردەکانی دیکە موچەیان وەرگرتووە و چەندین جار هاتونەتە بەردەم بانکەکە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بەڵام تا ئێستا هێچ کەسێک وەڵامی نەداونەتەوە.

 

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەدا بۆ ڕای گشتی کە مافەکانیان پێشێلکراوە، تا بڕیاری دامەزراندن و پێدانی موچە و شایستە داراییەکانیان بۆ دەدرێت بەردەوام دەبن لە گردبونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین.