دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات
سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن بە ناوی "مانگی شین" لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەردەکەوێت.
ناوەندی هەواڵ
سبەینێ چوار شەممە دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی دەگمەن له ئاسمانی ته‌واوی جیهان ڕوو ده‌دات و لە هەرێمی كوردستانیش ده‌بینرێت.
ڕۆژی سبەینێ چوار شەممه كاتژمێر ٩:٣٦ خوله‌كی شەو دیارده‌یه‌كی گەردوونی دەگمەن له ئاسمانی ته‌واوی جیهان و كوردستان ده‌بینرێت ئه‌ویش دیارده‌ی "مانگی شین"ە هاوكات مانگ گەشاوە دەردەکەوێت زۆر به گه‌وره‌یی و پڕی دەردهكهوێت.
هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له ته‌نیشت مانگەوە ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر ناوازه‌یه و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی ئەم دیاردە گەردوونیە دەکەن چێژ له دیمه‌نی بینینی مانگ ببینن، چونكه ئه‌م دیارده‌یه ٣ بۆ ٤ ساڵ جارێك ڕووده‌دات .
مانگی شین، بە واتای گۆڕانی ڕەنگی مانگ نایەت و هه‌ر شێوه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ی مانگ زۆر گه‌وره ده‌بێت و نزیك ده‌بێته‌وه له زه‌وی و به‌پڕی ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن .