ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هێرشی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار کرد.
قامیشلۆ
دەوڵەتی تورکیا دوێنێ ٢٣ی ئاب، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر کەناڵی ڕاگەیاندنی ژن تی ڤی و ڕاگەیاندنکار نەجمەدین فەیسەل گیانی لەدەستداو دەلیلا ئەگیت، پەیامنێرەکەیان بریندار کرد، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "YRJ" و یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد "YRA" شاری قامیشلۆ باکوورو رۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ لە بەیاننامەکەدا هێرشەکەیان شەرمەزار کردو دەیان ڕۆژنامەنووس ئامادەبوون.
"هەموو ڕۆژێک خەڵکی ناوچەکە لەلایەن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج"
بەیاننامەکە لە لایەن ڕۆژنامەنووس ئەڤین براهیم بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:
ئەمڕۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، ڕۆژانە خەڵکی ناوچەکە لەلایەن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج، لە هەمان کاتدا، بۆردومانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
"لە سەرەتای شۆڕشەوە 27ڕۆژنامەنووس شەهید بوون"
ئەڤین براهیم ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی کە ڕاستی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە نیشان دەدەن بەبێ گومان ڕۆژنامەنووسانن، وتی: ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕاستی هێرشەکان نیشان دەدەن ئێستا ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان. لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا ٢٧ ڕۆژنامەنووس لەو ناوچانەدا شەهید بوون. لە هەمان کاتدا دەیان ڕۆژنامەنووس بریندار بوون.
"دەوڵەتی تورک هەموو یاسا ڕۆژنامەوانییەکان پێشێل دەکات"
ئەڤین براهیم تیشکی خستە سەر هێرشەکەی دوێنێی سەر ئۆتۆمبێلی ژن تیڤی و وتی: دوێنێ دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر هەرێمەکەمان و ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج، نەجمەدین فەیسەڵ، کارمەندی تەلەفزیۆنی ژن تی ڤی شەهید بوو دەلیلا ئەگیتی پەیامنێر بریندار بوو. بە دڵنیاییەوە ئەم هێرشە جارێکی دیکە ئێمە وەک YRJ û YRA شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهید و چاکبوونەوەی دەلیلا ئەگیت دەردەبرین، ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەگەرییە. دەوڵەتی تورک هەموو یاسا ڕۆژنامەوانییەکان پێشێل دەکات، ئەمڕۆ کۆبووینەوە و و هەڵوێستی خۆمان بۆ جیهان نیشان دەدەین، ئەو ڕێکخراوە مرۆیی و ڕێکخراوانەی کە پارێزگاری لە مافەکانی ڕۆژنامەنووسان دەکەن دەبێت لە ئێستادا هەڵوێستیان هەبێت دژی ئەو هێرشانە.
بەیاننامەکە بە سوێندخواردن لەسەر هێڵی ڕاستی و بەردەوام بوونی تێکۆشان کۆتایی هات.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت راستییەکانی خۆی بشارێتەوە
هەروەها ڕۆژنامەنووس لیلاڤ حەسەن هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیای شەرمەزار کرد بۆ سەر ناوچەکە و وتی: تورکیا ڕۆژنامەنووسان و پسپۆڕانی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە دەکاتە ئامانج چونکە لە پێنووسە ئازادەکانیان دەترسێت، ئەم بەئامانجکردنە یەکەم جار نییە بەرامبەر بە پسپۆڕانی ڕاگەیاندن، دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە و سەرکوتکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن ڕاستییەکانی خۆی لە جیهان بشارێتەوە.
وتیشی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناسرا، لەگەڵ ئەم شۆڕشەدا توانی ڕۆڵی خۆی لە کۆمەڵگەدا بگێڕێت و ڕاستییەکانی تورکیا و کردارە سیستماتیکییەکانی ئاشکرا بکات، لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە دەیەوێت ئیرادەی ئازادی ژنان بشکێنێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی شکستدەهێنن چونکە ئێمە ئازادین.
"لەسەر ڕێگای ڕاستی بەردەوام دەبین"
لە لایەکی دیکەوە، سارا خالید پەیامنێری تەلەفزیۆنی ژن تی ڤی ڕوونیکردەوە کە هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و وتی: داگیرکەرانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە تەلەفزیۆنی ژنیان کردووەتە ئامانج ئەمە شەرمەزار دەکەین، ئەم کردارانە دژی پسپۆڕانی ڕاگەیاندن نیشانەی ترسن لە خواستی خەڵکی ناوچەکە و پێنووسی ئازاد.
جەختی لەوە کردەوە کە گرنگ نییە داگیرکاری تورکیا چەند هەوڵ بدات دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا بکاتە ئامانج، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ دەبێت، ئەم هێرشانە ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن وەک ژنانی ڕاگەیاندن بەردەوامین لە کارکردن و شوێنپێی شەهیدان و ڕێگای ئازادی، دوودڵ نابین لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.