کۆمەڵەی زانکۆی کوردستان لە سنە پۆلەکانی خوێندنی ڕاگرت

دوابەدوای درێژەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری و بەشداریکردنی خوێندکاران لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆمەڵەی زانکۆی کوردستان داخستنی پۆلەکانی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ تشرینی یەکەم، لە ئێران هەفتەی شەشەمی ڕاپەڕینی سەرتاسەری و خوێندکاران بەردەوامی هەیە و جەختدەکەنەوە لەسەر ڕاپەڕینەکەیان کە بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ئازادی، زانکۆی کوردستان بە دەرکردنی ئاگادارییەک داخستنی پۆلەکانی ڕاگەیاند.

 

هەر لەو پێوەندییەدا خوێندکارانی زانکۆی کوردستانیش ڕایانگەیاند کە لە پارکی زانستە بنەڕەتییەکانەوە بەرەو زانکۆی زانستە پزیشکییەکان دەست بە ناڕەزایەتی خۆیان دەکەن، بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، قوتابخانەی تەکنیکی کچانی سنە  دەستیان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردووەتەوە.

 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوابەدوای ناڕەزایەتی و مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە، هێزەکانی رژێمی ئێران بە تەقە و فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خوێندکاران و هەوڵیاندا بڵاوەیان پێبکەن.