کارمەندێكی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی لە بۆردومانێکی دەوڵەتی تورکیا گیانی لەدەستدا

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێکی لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ- عامودا بۆردومان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ- عامودا ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

 

لە نزیک گوندی تل شیر لەسەر ڕێگای قامیشلۆ-عامودا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا کارمەندێکی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی گیانی لەدەستداوە و ڕۆژنامەنووسێکیش بریندار بووە.

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە ئۆتۆمبێلی دەزگایەکی ڕاگەیاندن بووە و  یەکێک لە کارمەندەکانی، بەناوی نەجمەدین فەیسەڵ، گیانی لەدەستداوە و ڕۆژنامەنووسێکی هەمان کەناڵ کە لەناو یەک ئۆتۆمبێل بوون بریندار بووە.