خوێندنهوهی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ژنان دەکرێت
بڕیارە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو خوێندنهوهی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ژنان بکات.
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکایەتی پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى چوارشەممە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لەبارەى چەند تەوەرێکەوە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی گشت ئهندامانى پهرلهمانى هەرێم دەکات بۆ دانیشتنی ژماره ٢ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی هەرێمی كوردستان – عێراق، له كاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆى ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئەیلول.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لە دانیشتنەکەدا خوێندنهوهی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ژنان، پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاریی و پێشنیازە یاساى پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.