کۆنگرەی ستار بەئامانج گرتنی هاوسەرۆکی پەیەدەی شەرمەزار کرد

کۆنگرەی ستار هێرشەکانی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر کاروانی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەناویاندا هاوسەرۆکی پارتی پەیەدە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی دووەم، کۆنگرەی ستار لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کرد کە لە ڕێپێوانی بەنداوی تشرین لە ئەرکدا بوون بۆ پاراستنی لە ڕووخانی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە شەرمەزارکردنی توندی خۆمان دەردەبڕین لە هێرشە دڕندەکانی تورکیا کە خەڵکی مەدەنییان لە ناوچەکانمان کردە ئامانج، ماوەی نزیکەی مانگێکە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرقۆزاخ دەستپێکردووە، بە سوود وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، بێوچان هاوڵاتیە بێ چەکەکانی مەدەنی دەکەنە ئامانج کە بۆ پاراستنی منداڵەکانیان و سەرچاوەی ژیانیان بەرەو ئەوێ دەڕۆن، لە لایەکی ترەوە بۆ پاراستنی تەواوی ناوچەکە لە مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین و ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتێکی مرۆیی، بەڵام هەموو ئەمنە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی فاشیستی تورک نییە، بۆیە بە شێوەیەکی دڕندانە و سیستماتیک هێرشەکانی بەبێ هەر جۆرە جیاکارییەک لە نێوان ژنان و منداڵان ئەنجام دەدات، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بە ڕوونی ئەنجام دەدرێن بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوکردنێک بۆ ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان یان مافەکانی مرۆڤ هەبێت.

 

ئاماژە بە دڕندەیی ئەو هێرشانە کراوەو ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئەم دەوڵەتە بەربەری و فاشیستییە جارێکی دیکە بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ ئەوەی پێڵوی چاوی لێبدات، خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج و دەرئەنجامی ئەو گیان لەدەستدان و برینداربوون هەیە.

 

کۆنگرەی ستار باسی لە ڕێبازی یەکێک لەو ژنە شەڕڤانانە کرد کە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین شەهید بوو وتی: لە نێو ئەو شەهیدانەدا هەڤاڵمان مەنیجە حەیدەر هەیە کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرەوە هاتووە ئەم بنەماڵەیە لە باوەشی تەڤگەرەکە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و هەرچی لە توانای خۆیدا بوو بۆ بڵاوکردنەوەی بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان کرد ، هەڤاڵ مەنیجە سەرقاڵی خەبات بوو و ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی تەڤگەری ژنان و ڕێکخستنی کۆمۆنەکان، بە هەموو ئیرادەی خۆیەوە خەباتی کرد بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان و ڕێکخستنیان بۆ بونیادنانی ژنانی ئازاد بە ئیرادە و توانای پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنان لەسەر ئەم ڕێبازە درێژەی بە خەباتی خۆی دا و بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە شاری قامیشلۆ خزمەتی کرد، پاشان وەک وتەبێژی کۆمیتەی کۆمەڵایەتی لە ئاستی ڕۆژئاوادا، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر وەک هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لەسەر ئاستی کانتۆنی جەزیرە هەڵبژێردرا.

 

کۆنگرەی ستار نیگەرانی و ئامانجەکانی شەهید مەبیجە حەیدەری لە کاتی خەباتی خۆیدا لە چوارچێوەی شۆڕشی ژنان لە ڕێگەی ئەو ڕاگەیاندنەوە ڕوون کردەوە: یەکەم خەمی هەڤاڵ مەنیجە حەیدەر لە شوێنەکانی خەباتی خۆیدا ئازادی و ڕێکخستنی ژنان و هاتنی ژنان بوو بۆ کەناری ئەمنیەتی و سەقامگیری و یەکسانییان لەگەڵ پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لەسەر بنەمای ژیانی یەکسان و بەشداریکردن، پێداگیری کرد لەسەر ئەوەی لەگەڵ کاروانەکە بەرەو بەنداوی تشرین بچێت بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی ناو خەندەقەکانی شەڕەکە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، سەرەڕای دڕندەیی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، دروشمی هەمیشەیییان "ژن، ژیان، ئازادی" بوو، بەم دروشمە بەرەنگاری هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت و بارودۆخی دەوروبەر بوو تا گەیشتە پلەی شەهیدبوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم هێرشانە تەنها لە ڕووخاندن و وێرانکردندا سنوردار نین، بەڵکو ئامانجیان تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنییە، داگیرکەری تورکیاش بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە بیانووی لاواز ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، بەڵام پێیان دەڵێین: ئێوە سەرکەوتوو نابن لە شکاندنی ئیرادەی ئێمە، و ئیرادەمان نالەرزێنیت، ئێمە خەڵکی ناوچەکەین، و بە چەقبەستوویی دەمێنینەوە. لە بەرامبەر نادادپەروەریدا، دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە سیستماتیکییە بۆ سەر گەلەکەمان قبوڵ ناکەین.

 

لە کۆتاییدا کۆنگرەی ستار ئیدانەی ئەو پێشێلکاریانەی کرد بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی وەستاندنی پێشێلکارییەکان لە ئەستۆ بگرێت.