لەسەر ڕێگای کەلار-باوەنوور چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای کەلار -باوەنوور بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، رایگه‌یاندووه، پاشنیوەڕۆی دوێنێ ١١ی کانوونی یەکەم، لەسەر ڕێگای کەلار - باوەنوور لە گوندی بەردەسوری کۆن، ئۆتۆمبێلێک پاش ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی بەستونێکی ڕووناکیدا دەکێشێت.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار منداڵ كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له خوار ١٠ ساڵه‌وه بووه گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌شدا دوو منداڵیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دواتریش دوانی دیكه‌یان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ له منداڵه‌كان خوشكی یه‌كترن و ئه‌وی تریشیان پورزایانه، دایكی سێ منداڵه‌كه‌ش له‌ڕووداوه‌كه برینداربووه.