لە ڕووسیاوە بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرا
ژنانی شاری ساراتۆڤ لە وڵاتی ڕووسیا گردبوونەوە و و ڕایانگەیاند، "دەوڵەتی ئێران دوژمنی ژنانە، ئەوان نایانەوێت ژنان ئازاد بن، چونکە لە هێزی ژنان دەترسن".

ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی دادگای ڕژێمی ئێران لە ٤ی تەمموزدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەریفە محەمەدی و لە ٢٣ی تەمووزیشدا بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپاند، لە کوردستان، ئێران و جیهاندا ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، ژنانی ناوچەی دارگێچی سەر بە شاری ساراتۆڤ لە ڕووسیا بە ڕاگەیەندراوێک بڕیارەکەیان شەرمەزار کرد.
لیانا ئوسوبۆڤا، لەسەر ناوی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی ناوخۆیی ڕاگەیەندراوی ژنانی بەشداربووی خوێندەوە و وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، وتی: دەوڵەتی ئێران دوژمنی ژنانە، ئەوان نایانەوێت ژنان ئازاد بن، چونکە لە هێزی ژنان دەترسن.
ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.