لە بەرژەوەندی ژن هەموواری یاسایەک ڕەتکرایەوە

کۆماری گامبیا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا هەموواری یاسای ژنانی ڕەتکردەوە کە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە، چونکە لە هەمووارەکەدا هەوڵدەدرا قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێینە لاببرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی ژندا نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

وڵاتی گامبیا کە دانیشتووانەکەی کەمترە لە سێ ملیۆن و زۆرینە مسوڵمانن، پاش چەند مانگێک لە گفتوگۆی نێو پەرلەمان دەربارەی هەموواری یاسای ژنان ٢٠١٥، دوێنی لە پەرلەماندا تایبەت بەو هەمووارکردنەوەیە کۆبوونەوە.

 

پەرلەمانی کۆماری گامبیا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقا، هەموواری یاساکە ڕەتکرایەوە، چونکە لە هەمووارەکەدا هەوڵی قەدەغەکردنی دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە درابوو، لە ئەنجامدا پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ لە بەرژەوەندی ژنان هەمووارەکەی ڕەتکردەوە.

 

هەمووارکردنەوەی ئەم یاسایە بە درێژایی ١١ مانگی ڕابردوو خەڵکی گامبیای کردبوو بە دوو بەشەوە، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ نیگەرانبوون لەوەی خەتەنەکردنی مێینە ڕووبدات، گشت هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە ئەنجام دەدا.

 

لەبەرامبەریشدا کەسە ئاینییە توندەکان، بە هەنگاوێکی گرنگ و باشیان ناودەبرد و دەیانوت، "هەر لایەنێک ئەو کارەی کردووە پاداشتێکی مەزنی پێدەدرێت".