ژنان لە سوەیدا ئەندامانی ئەنجومەنی گەل بە “بوکەڵە” پێناسە دەکەن

 ژنانی سوەیدا ڕەتکردنەوەی خەڵکی شارەکەیان لە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گەل پشتڕاستکردەوە، چونکە ئەنجومەنەکە پەنجا ساڵە “کار”ی بۆ خەڵک نەکردووە.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- دوێنێ ٥ی تەمووز، دانیشتووانی سەرجەم گوندەکانی شاری سوەیدای سووریا جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە کۆبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە کە دۆزی خۆیان بۆ سووریایەکی دیموکراسی دەردەبڕن و پانکارتیان  بەرزکردەوە کە داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلیان دەکرد.

 

ماوەی هەفتەیەکە دانیشتووان سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی پانکارتن بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل کە بڕیارە لە ١٥ی تەمووزدا بەڕێوەبچێت.

 

ژنانی سوەیدا بە ئامادەبوونی بەردەوامیان لە گۆڕەپانی “ئەلکەرەمە” بۆ ماوەی ٣٢٤ ڕۆژ لەسەریەک دۆزێکی تایبەتیان پێکهێنا، ئەوان دەنگی بەرزی شۆڕش بوون لە کاتی هەماهەنگی ڕووداوەکان و وتنەوەی دروشمی جەماوەری، ئێستاش داوای بایکۆت دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

"دزەکان ئەوانەن کە خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید دەکەن"

ڕەحاب کەمالەدین، بایکۆتکردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل دەربڕی و وتی: ئەم هەڵبژاردنانە بەرگێکە بۆ کردەوە و تاوانە تایبەتەکانیان، و ناوی ئەو نوێنەرانی ئەنجومەنی گەل بەبێ هەڵبژاردن ئامادەن، بەڵام بوونی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن بۆ ناسینەوەی ئەو دزانەی کە خۆیان کاندیدیان کردووە.

 

دووپاتی کردەوە کە ئەنجومەنی گەل  ماوەی ٥٠ سالە کاری نەکردووە بۆ قازانجی خەڵک، ئاماژەی بەوەشدا کە "بە درۆ" سەرکەوتووبوون بەبێ ڕەزامەندی خەڵک، بەو پێیەی لەژێر هەڕەشەی دەرکردنیان لە کارەکەیان و ڕاگرتنی مووچەکانیان فەرمانبەرانیان ناچارکردووە دەنگبدەن.

 

فدوا عیسمی، ژمێریارێکی خانەنشینکراوی شارەزا، لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەیە، ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنەکان بریتییە لە گۆڕینی وێنەی "بوکەڵە"کان، وتی: لە ماوەی ژیانی پیشەیی خۆمدا، بەو هیوایە دەنگم دەدا کە ئەم ئەنجومەنە مافەکانمان پێبدات، بەڵام هەر لەسەرەتاوە هیچی پێنەداوین و ئامانجی نوێنەرانی ئەنجومەنی گەلیش بەدەستهێنانی مووچەیەکی باش بوو.

 

تەغرید ئەلباسەت ڕایگەیاند، شاری سوەیدا گەیشتووەتە ئاستی تینوێتی و ئەمەش سزایەکە بۆ ئەو خەڵکەی کە لە دژی گەندەڵی ڕاپەڕینیان کردووە، ئەم هەڵبژاردنانە نوێنەرایەتی خەڵک ناکات، لە ڕاستیدا ئەوان نوێنەرایەتی دەسەڵاتی دەسەڵاتدار دەکەن، ئێمە لە شاری سوەیدا ئەم شانۆگەرییە ڕەتدەکەینەوە و بایکۆتی ئەو کاندیدانە دەکەین.