ژنان سورن لەسەر درێژەدان بە شۆڕش و گەیشتن بە داواکانیان

بە سەدان کەس لە شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی کەرەما خۆپیشاندانیان کرد و بە بۆنەی یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی سووریا و داوای گۆڕانکاری سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- دوێنێ، بە سەدان کەسی خەڵکی شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی کەرەما کۆبوونەوە بۆ یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی سووریا و تا ١٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، خۆپیشاندەران پەیکەری سەرکەوتنیان پێشکەش کرد بۆ ڕازاندنەوەی وێنەکان کە نەخشەی سووریایان لەسەرە، ژنان لق و پۆپی زەیتون و گوڵەبەڕۆژەیان هەڵگرتبوو، و دروشمیان دەوتەوە. داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.

 

دەیانوت، شۆڕشی ئێمە شۆڕشی کەرامەت و مافە، لەگەڵیدا بەردەوام دەبین تا هەموو داواکارییەکانمان بەدی دێت، هاوکات درێژکراوەی شۆڕشی سووریایە، پریشکی شۆڕشەکە لە دیمەشقەوە دەستیپێکردووە و بۆ هەموو بەشەکانیش بڵاوبووەتەوە.

 

فدوە عەیسمی، یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت، “ئێمە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی سووریا دەکەینەوە، تێیدا ژنان لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە و هەر لەسەرەتاوە بەشدارییان تێدا کردووە، بەڵام خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان، ڕێگریان لە ژنان و پیاوان بەشداربوو دەکرد.

 

 

هند سەڵاح، یەکەم ساتەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریای لە دیمەشقی پایتەخت لە ١٥ی ئادار باسکرد و ڕوونیکردەوە، کاتێک چالاکوانان لە ناوەڕاستی دیمەشق دانیشتنێکیان ڕێکخست، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەران دروشمیان دەوتەوە و داوای ئازادییان دەکرد.

 

هەروەها دەشڵێت :ئاواتەخوازین ژنان هەمیشە بڕیاردەر بن و پێگەیەکی باڵاتریان هەبێت چونکە شایەنی ئەوەن، ئەم بزووتنەوەیەی ئێمەش درێژکراوەی شۆڕشی ٢٠١١یە. داوای لە ژنان کرد بەشداری لە بزووتنەوەی ئاشتیخوازانەدا بکەن، لەبەر ئەوەی ژنان ڕۆڵێکی دیاریکراویان هەیە لەو بزووتنەوەیەدا.

 

 

ڕەقیە شاعیر ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانی کەرەمەوە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی سووریا دەگێڕین، کە لە دیمەشقەوە دەستیپێکرد، لەوێ کۆمەڵێک منداڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە هێرشیان کرایە سەر، چونکە لەسەر دیواری خوێندنگاکان دروشمیان دژی  ڕژێم نوسیوە، بەڵام خەڵکی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سێزدە ساڵ لە شۆڕش، چوونە مەیدانەکان بۆ ئەوەی بڵێن ئەوان بەردەوامن لە شۆڕشەکەیان دژی دەسەڵاتی ستەمکار، وتی: ئێمە ناڵێین یان دەمرین یان سەردەکەوین، بەڵکو دەڵێین ئێمە سەردەکەوین یان سەرکەوتوو دەبین.

 

 

ڕیم ئەیوب، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە بزووتنەوەکەدا ئامادە بووە، بەڵام بزووتنەوەکە لە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشدا سیمایەکی جیاوازی هەیە وتی: ئێمە لێرەین تا هەموو داواکارییەکانمان بەدی دەهێنرێن و دەسەڵات دەڕوخێت، ژنان ڕۆڵیان هەیە لە بزووتنەوەی ئاشتیانەدا، بۆیە دەبێت هەموو ژنان بەشداری تێدا بکەن.

 

 

تەغرید باست، ئاماژەی بەوەدا، شۆڕشی ئاشتیخوازانەی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، گۆڕا بۆ شۆڕشێکی خوێناوی و شەڕی ناوخۆ، دەشڵێت: ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا ئامادەین بۆ ئەوەی بۆ هەموو جیهانی پشتڕاست بکەینەوە شۆڕش و بزووتنەوەکەمان ئاشتیانە و داواکارییەکانمان ئازادییە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەن لە هەموو پارێزگاکانن نەک تەنها سوەیدا.