ژنانی کامپی مەخموور ئەمساڵ بە ڕۆحی ٨ی ئادار تێکۆشانیان کرد

ئەدیبە پاکسۆی، مامۆستای خوێندنگەی ناوەندی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" باسی لە گرنگی ٨ی ئادار کرد و ڕایگەیاند، ژنانی کامپەکە هەموو ساڵێک بە ڕۆحی ٨ی ئادار دژی بیری دواکەوتوو تێدەکۆشن.

مەخموور

 

هەموو ساڵێک لە جیهاندا ژنان لە بە ڕۆحی ٨ی ئادار و ڕۆحی تێکۆشان لەناو بەرخۆداندان، ئەوان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک و بیرێکی دواکەوتوو و قڕکردن و نادادپەروەری ڕاپەرن و بۆ ئازادی خۆیان تێبکۆشن، بە هاوارکردنی "ژن، ژیان، ئازادی" ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی هەموو ساڵێک بە ڕۆحی ٨ی ئادار تێکۆشان دەکەن، ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە کامپەکەدا، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە لە دژی ئازاری پەنابەریی خەبات دەکەن، هەموو ساڵێک ڕۆژەکەیان بە ڕەنگ و دەنگ و کولتوور و هونەر و خەبات ڕازاندووەتەوە، ئەمساڵ ژنان لە کامپی مەخموور بە هەمان شێوە لە خەباتدا بوون. لە دژی عەقڵییەتی زاڵی نێرینە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، گەمارۆکانی پەدەکە، هێرشەکانی حکومەتی عێراق، سەختییەکانی ژیان و هتد. ئەوان لە بەرخۆداندا بوون.

 

ئەدیبە پاکسۆی، یەکێک لە مامۆستایانی خویندنگەی ناوەندی شەهید ژیان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، سەبارەت بە گرنگی ٨ی ئادارو خەباتی ژنان لە کامپی مەخموور قسەی کرد.

 

"ژنان بە باجی زۆر گران ئەم ڕۆژەیان بەدەستهێناوە"

ئەدیبە پاکسۆی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئاداردا گرنگییەکی زۆری هەیە و وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگە چونکە ژنان ئەم ڕۆژەیان بە  باج و بەخشینێکی زۆر بەرز بەدەستهێناوە، لە شاری نیویۆرک، ژنان لە کارگەیەکدا خەباتیان کرد بۆ مافەکانیان. لە ئەنجامدا هێرشێک ڕوویدا و ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە، ئەمە هەنگاوێک بوو بۆ ٨ی ئادار، لەو کاتەوە چەندین چالاکی ژنان بەڕێوەچوون.

 

"هەزاران ژن بوونەتە پێشەنگی بەرخۆدان لە شۆڕشی پەکەکەدا"

ئەدیبە پاکسۆی ئاماژەی بەوەدا ئەو بیر و فەلسەفەیەی کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەرەی پێدراوە لەسەر بنەمای ئازادی ژنانە و وتی: بە هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ و بونیادنانی پەکەکە، مافی ژنان گەڕاوەتەوە و بە بیری ڕێبەر ئاپۆ کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دامەزراوە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "کۆمەڵگە ئازاد نابێت هەتا ژنان ئازاد نەبن" لەم شۆڕشەی پەکەکەدا، هەزاران ژن پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە بوون، لە هیچ بەشێکی جیهاندا ئەوەندە بەرخۆدان بۆ ئازادی ژنان نەکراوە، بەڵام لە تەڤگەری ئازادی ئێمەدا، ئازادی ژنان دامەزرا.

 

"ژنان لە هەموو دامەزراوەکانماندا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن"

ئەدیبە پاکسۆی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور وتی: وەک ژنانی کامپەکە کە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووین و لەگەڵیدا دەژین، زیاتر لە ئازادی ژنان و گرنگی ئازادییەکانیان تێگەیشتین، ژنانی کامپەکە چەندین ساڵە لە خەبات و تێکۆشاندان، لەبەر ئەوەی بەرخۆدانێکی گەورە هەیەو بۆ ماوەی ٣٠ سالە ژنان گرنگترین ڕۆڵیان هەیە لەم بەرخۆدانەدا، هەروەها ڕەنگی ژنان ڕەنگی جیاوازی هەیە لە کاری ڕێکخراوەییدا، بەتایبەتی لە کامپەکەماندا، ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە هەموو دامەزراوەکانماندا، ژنان بەرپرسیارێتی زیاتریان هەیە چونکە ژنان کاتێک حەز لەکارێک دەکەن دەتوانن زیاتر سەرکەوتوو بن، سەرکەوتنی ژنان لە هەموو کارێکدا زۆر سەرنجڕاکێشە، بەتایبەتی لە کامپەکەماندا.

 

"ژنانی کامپەکە بە ڕۆحی بەرخۆدان پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەدیبە پاکسۆی وتی: لە ماوەی ٣٠ ساڵی پەنابەرییدا، ژنانی کەمپەکە گەیشتوونەتە ئاستی سەرکەوتن لە هەموو کارەکانیاندا، ئەمە لە ڕەنگ و سروشتی ژناندا هەیە، لەبەر ئەوەی لە مێژوودا لە کۆمەڵگەدا بیندراوە، ژنان توانای کۆکردنەوە و پاراستنیان هەیە، ژنانی کامپەکە بیر و فەلسەفەیان لەسەر بنەمای ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخراوەکەمان پەرەپێداوە. ژنانی کامپەکە بە ڕۆحی تێکۆشان پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن، هەروەها ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان پیرۆز دەکەین.