لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٤٢ منداڵ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای پەنجابی پاکستان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەش و هەوای پیسەوە ٤٢ منداڵ بە نەخۆشی گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پارێزگای پەنجابی پاکستان، پیسبوونی هەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان هەیە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٤٢ منداڵ بەهۆی زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی سییەکان گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پەنجابییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و سەدان منداڵ چارەسەری نەخۆشییەکەیان بۆ کراوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ٢١ی کانوونی دووەمدا ٦٦٨ نەخۆش دەستنیشانکراون و ژمارەی حاڵەتەکان لە پارێزگاکە ٧ هەزارو ٧٠٠ تووشبوو بووە.