بۆ یەکەم جار ژنێکی لاتینی دەبێتە سەرۆک شارەوانی لە نیویۆرک

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ژنێکی بە ڕەچەڵەک لاتینی دەبێتە سەرۆک شارەوانی یەکێک لە ١٠ شارە گرنگەکانی ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، یادیرا ڕامۆس هێربێرت وەک سەرۆک شارەوانی شاری نیو رۆشێڵ بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم ژنی ڕەشپێست، کە ئەو بەرپرسیارێتییە وەربگرێت.

 

لە ئێستادا سێ شاری سەرەکی لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لەلایەن ژنانی لاتینی بەڕێوە دەبرێن.

 

یادیرا ڕامۆس هێربێرت، نەوەى کۆچبەرانى پورتوگال و کۆماری دۆمینیکانە، یەکەم سەرۆکی شارەوانی ئەفرۆ-لاتینیی هەڵبژێردراوی ١٠ شارە سەرەکییەکەی ویلایەتی نیویۆرکە.