پارێزەر ئاینور پاشا: له ناوچه داگیرکراوەکان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت

پارێزەر ئاینور پاشا پشتڕاستی کردەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لانیکەم ٢٤ ژن کوژراون و ٢٢ ژن ڕفێندراون لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیری کردوون، هەروەها ١٠ منداڵ کوژراون و ١٤ منداڵیش ڕفێندراون.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان ژمارەی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان تۆمارکردووە، ناوەندەکە ئەو ئامارانەی کە تۆماریکردووە بۆ ئاژانسەکەمانی ئاشکراکرد.

 

ئامارەکە بەم شێوەیەیە:

٢٤ ژن کوژراون، ٢٢ ژن ڕفێندراون و ٨ ژنیش بریندارکراون، ١٠ منداڵ کوژراون، ١٤ منداڵ ڕفێندراون و ٢٣ش برینداربوون، ٩٧ پیاو کوژران، ١٩٥ یش ڕفێندراون و ٥١ پیاو بریندار بوون.

 

"زۆربەی ژنان ڕووبەڕووی کردەوەی خراپ دەبنەوە"

پارێزەر ئاینور پاشا، ئەندامی ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان لە سووریا وتی: لەکاتی داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، ژنان لە ژێر داگیرکاریدا تاوانیان بەرامبەر دەکرێت.

 

ئاینور پاشا تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و ئەرکی ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان، وتی: زەحمەتە ڕاستەوخۆ زانیاری بەدەست بهێنیت چونکە هەڕەشەیەک هەیە لەنێو خەڵکدا، بەڵام هێشتا زانیاری بە شێوەیەک دەست دەکەوێت، بێگومان زانیاری زۆر باوەڕپێکراو هەیە کە دەتوانین تاوانەکان پشتڕاست بکەینەوە.

 

"منداڵێکی کچی ١٦ ساڵ لە عەفرین ڕفێندرا"

ئاینور پاشا ڕایگەیاند، لەماوەی ١١ مانگدا نزیکەی ٢٤ ژن کوژراون و ٢١ ژن ڕفێندراون لە ناوچەی سەرێکانی و گرێ سپی، کە زۆربەیان خەڵکی عەفرینی داگیرکراون وتی: ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ڕندێ لەزگین کاتێک لە ڕێگادا بوو بۆ خوێندنگە لەلایەن کۆمەڵێک سەربازی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو، ڕۆژی جیهانی منداڵان، کە دەبێت بە داوای پاراستنی مافەکانی منداڵان ئاهەنگ بگێڕدرێت، لەم بۆنەیەدا ڕفێندران لە ناوچە داگیرکراوەکان.

 

"کردەوەکانی دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگە"

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاینور پاشا ڕایگەیاند، کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەگوێرەی پەیماننامەی ڕۆما تاوانی جەنگە، هۆکارەکانی سزانەدانی دەوڵەتی تورکیای بەم شێوەیە باسکرد: زۆر هاوپەیمانی و بڕگە هەیە لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی لە کاتی جەنگدا، یەکێک لەوانە هاوپەیمانی ڕۆمانییە، بەڵام بەداخەوە نە دەوڵەتی تورکیا و نە حکومەتی شام ئەو ڕێککەوتنەیان واژۆ نەکردووە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سزادان قورس بێت و سزای تاوانباران دوابخات.