گۆرانییەک بۆ ساڵیادی " ژینا ئەمینی" بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەند فرمێسک گۆرانییەک بۆ ساڵیادی کوشتنی "ژینا ئەمینی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەرمەند فرمێسك حافز ڕایگەیاند، بەرهەمێكی هونەری نوێی ئامادەیە و لە ساڵیادی کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕژێمی ئێران بڵاودەكاتەوە و وتی: "ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی مامی پێ‌ دراوە، بۆیە پێشكەشی دەكات بە هەموو ئەو ئازیزانەی لەدەستچوون."

 

هونەرمەند فرمێسك لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، "زۆر دڵخۆشم، کە لەگەڵ کەسانێکی دڵسۆزی دیکە پێکەوە کارێکی هونەرییمان بەرهەمهێناوە و لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاو دەکرێتەوە".

 

فرمێسك حافز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ کە هەواڵی کۆچی دوایی مامی ئازیزم پێگەیشت زۆر دڵگران بووم، بەڵام لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەم کارە هونەرییەم پێشکەشی هەموو ئەو ئازیزە لە دەستچووانە دەکەمم هەروەها پێشکەشی هەموو ئەو کەسانەی دەکەم، کە ئێستا دەرفەتی بینین و گوێگرتنیان هەیە تا وەک یادگاریەک بمێنێتەوە.