سێ ئەندامی خێزانێک لە ئاوی زێی گەورە خنکان
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ کەس لە ئاوی زێی گەورە خنکان کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، " نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ کەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان توانراوە ئەو سێ تەرمە دەربهێنرێنەوە و تەرمەکان بۆ نەخۆشخانەی خەبات گواستراونەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسەی لە زێی گەورەدا خنکاون ئەندامانی یەک خێزان بوون، پێکهاتوون لە باوک و کوڕێک و خوشکێکی باوکەکە، بە ناوی بەختیار کەریم ٢٨ ساڵان، بنیامین بەختیار تەمەن شەش ساڵان، کەژاڵ هەژار کەریم ١٧ ساڵان، رووداوەکەش بەشێوەیەک بووە سەرەتا بنیامین کەوتووەتە ئاوەکەوە ئەوانی دیکە چوون بۆ رزگارکردنی، بەڵام ئەوانیش خنکاون".